وەعدی كاندیدەكان

بۆچوون / بیروڕا :: 22/04/2018

بۆ ناو شار  میترۆ و قیتار
مۆسیقا- پیانۆ و گیتار
بۆ شوانیش سەگی هەوشار
بۆ مناڵ ماینچەقەڵ
بۆ مزگەر
دەوری و مەنجەڵ
چایچیی كتلی و قۆری
سەلەفی حەفتا حۆری
موسڵمان عومرەی بەلاش
لادێ‌ تراكتۆر و ئاش
بۆ شیرین نامەی فەرهاد
هەولێر مەرحەبای بەغداد 
بۆ سەرئێشە پەنادۆڵ
بۆ كەچەڵ زوڵف و كاكۆڵ
بۆ مەسیحی كەنیسە
شیعەی خۆمان هەریسە
گەنج ئینتەرنێتی سەریع
قات و ریبات بۆ موزیع
بۆ نەخۆش فەحس و دەرمان
بۆ شێخ مەحشی باینجان
مامۆستا مووچەی تەواو
سەرمابردەڵە هەتاو
بۆ مەزڵومان عەدالەت
بۆ كفتە زیرە و ئاڵەت
كورد برنج و فاسۆلیا
گوێدرێژی ساویلكەش
هەتا ئەژنۆ سەوزە گیا

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure