كه‌ره‌سه‌ى پێویست

بۆچوون / بیروڕا :: 03/04/2018

كه‌ره‌سه‌ى پێویست بۆ:
+ تێكدانى سه‌یرانێك: × بارانێكى له‌ناكاو
                           × ماڵه‌ عه‌ره‌بێكى دراوسێ.

+ رزگاربوون له‌م وه‌زعه‌ قۆڕه‌: × ده‌مانچه‌یه‌ك
                                     × یه‌ك فیشه‌ك.

+ كاندیدبوون بۆ په‌رله‌مان: × پشتگیریى مه‌كته‌ب سیاسیه‌ك
                                  × تۆزێك مامه‌حه‌مه‌یى.

+ دروستكردنى قه‌واره‌یه‌ك: × شه‌ش حه‌وت ئه‌ندامى تۆراو
                                  × ماڵپه‌ڕێك
                                   × قه‌ناتێكى رووقایم.

+ بڵاوه‌پێكردنى خۆپیشاندانێك: × تۆزێك وه‌عدى سه‌رخه‌رمان
                                     × سى چل ئاسایشى شه‌قوه‌شێن.

+ سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه‌یه‌ك: × میلـله‌تێكى بێ زاكیره‌
                                × كه‌مێك بێباریى.

+ تیجاره‌تێكى سه‌ركه‌وتوو: × شه‌ریكایه‌تى له‌گه‌ڵ كوڕى مه‌سئولێكدا
                                × ڤالیۆمێك بۆ چاودێریى دارایى.

+ مردنێكى مسۆگه‌ر: × جه‌ڵته‌یه‌ك له‌ نزیك ئینعاشه‌كه‌
                          × ریزێ دكتۆرى مانگرتوو.

+ ته‌واوكردنى مه‌نهه‌جێك: × گۆرانیى دایه‌ ئیمشه‌و له‌ خه‌وما.

+ وێرانكردنى حیزبێك: × شه‌ش حه‌وت مه‌سئولى ناته‌با
                           × هه‌ڵدانه‌وه‌ى ده‌فته‌رى كۆن.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە