به‌رگى غه‌م

بۆچوون / بیروڕا :: 27/03/2018

× ئه‌و شانسه‌ى ئێمه‌ بۆچى واى لێهاتووه‌ به‌گم؟ یه‌ك به‌شه‌ر ساغ نى یه‌ له‌گه‌ڵماندا.
ـ رۆڵه‌ گیان ئه‌وه‌ جوابه‌كه‌ى لاى مامه‌ شێخ ره‌زایه‌ كه‌ ئه‌ڵێ: 
     ساغ له‌ دنیادا نه‌ماوه‌ گه‌ر قسه‌ى ساغت ئه‌وێ
     بێ هه‌زارت پێ نیشان ده‌م گه‌ر قوڕمساغت ئه‌وێ.
× قه‌بره‌كه‌ى پڕ له‌ (نور) بێ ئیشه‌ڵـڵا. به‌خوا هه‌ر ئه‌و باش له‌ دنیا تێ گه‌یشتووه‌. باشه‌ توخوا سوئالێكى تر.
ـ فه‌رماوه‌ گیان.
× وه‌زعى ئه‌م حاكم و حكومه‌ته‌ى ئێستامان چۆن ئه‌بینى؟
ـ به‌سه‌رى خۆم رێك له‌ شیعره‌كه‌ى مه‌حوى ئه‌چێ. كه‌ ئه‌ڵێ:
     ئه‌جه‌ل ده‌ورم ئه‌دا : حازربه‌، واده‌ى ده‌وروته‌سلیمه‌
     منى غه‌فڵه‌ت زه‌ده‌ش هێشتا خه‌ریكى مه‌سئه‌له‌ى ده‌ورم.
× راست ئه‌كه‌ى، تازه‌ به‌تازه‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌ى ره‌قیب.
ـ به‌ڵام هه‌مووى خه‌تاى میلـله‌ته‌. تۆ بزانه‌ له‌ چى یه‌وه‌ هاته‌ سه‌ر چى؟ شیعره‌كه‌ى (نالى)م بیرئه‌خاته‌وه‌ كه‌ ئه‌ڵێ:
     (نالى) چى یه‌ وا میسلى جوعه‌ل غه‌رقى شیاكه‌ى
     خۆ تۆ به‌ حیسابێ وه‌كو په‌روانه‌ شه‌مت بوو.
× ئاى لێڵاییم دایه‌ بۆ ئه‌و هه‌موو شه‌مع و ئاواته‌ جوان و موقه‌ده‌سانه‌ى كه‌ وازمان لێ هێنان.
ـ به‌ڵێ وازمان له‌و شته‌ جوانانه‌هێنا و ئێستا دوور له‌ رووى حازریى غه‌رقى شیاكه‌ بووین.
× باشه‌ ئوستاز؟!
ـ گیانى ئوستاز.
× خه‌ڵكى وه‌كو ئێوه‌ومانان به‌ته‌ماى چین؟
ـ به‌ته‌ماى چى بین رۆڵه‌؟! مه‌گه‌ر وه‌كو پیره‌مێردى نه‌مر دوعا له‌ سه‌به‌بكاره‌كان بكه‌ین و بڵێین:
     ده‌ك خه‌جاڵه‌ت بن له‌رووى مه‌حشه‌را
     ئێمه‌ش به‌رگى غه‌م ئه‌كه‌ین به‌ به‌را.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure