حه‌و!

بۆچوون / بیروڕا :: 11/03/2018

× به‌ بۆنه‌ى رۆژى جیهانیى ژنانه‌وه‌ هیچ دیارییه‌كت پێشكه‌شى ژنه‌كه‌ت كرد؟
ـ ئه‌ى چۆن؟ دیارییه‌كى زۆر جوانم بۆ برده‌وه‌.
× چى بوو؟
ـ ته‌شتێكى تازه‌ى جل شتن.
     ***** 
× ئه‌زانى ئه‌وه‌ى داواى ته‌عینى كردبوو بوختانیان بۆ كرد. فه‌قیره‌ یه‌كگرتوو نى یه‌؟
ـ ئه‌ى چى یه‌؟
× بزووتنه‌وه‌یه‌.
     ***** 
× ئه‌له‌و.. گه‌یشتنه‌ ئیسعاف فه‌ورىیه‌كه‌ رۆڵه‌؟
ـ به‌ڵێ ده‌مێكه‌ له‌وێین.
× ئه‌ى دكتۆر ئه‌ڵێ چى؟
ـ دكتۆرى لێ نى یه‌. دیسان بایكۆته‌.
     ***** 
× شكور ده‌وامى مه‌كته‌بتان كرد كوڕم؟
ـ به‌ڵێ ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژى ده‌واممان بوو.
× ده‌رس و مه‌رستان خوێند؟
ـ نه‌وه‌ڵـڵا.. وتیان بڕۆنه‌وه‌. تا دواى نه‌ورۆز مه‌یه‌نه‌وه‌. عوتڵه‌یه‌.
     ***** 
× ره‌قه‌مه‌كه‌ى لێ وه‌رگرتى؟
ـ ره‌قه‌مى چى عاسمان! خۆ كچ نه‌بوو.
× ئه‌ى؟
ـ كوڕ ده‌رچوو.
     ***** 
× داماوه‌ ئه‌و هه‌موو بوختانه‌شمان بۆ كرد. ده‌ركه‌وت بۆنى گۆره‌وییه‌كانى نى یه‌.
ـ ئه‌ى؟
× بۆنى بنباخه‌ڵیه‌تى.
     ***** 
× چوون بۆ مه‌كته‌ب سیاسى؟
ـ به‌ڵێ چووین.
× ئه‌ى قه‌رارى چیتان دا؟
ـ هیچ. كۆبوونه‌وه‌كه‌ نه‌كرا.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure