كاریزماى ده‌سه‌ڵات و بلیمه‌تیى سه‌ركردایه‌تى!

بۆچوون / بیروڕا :: 08/03/2018

وه‌رگێڕان: لوقمان محه‌مه‌د ره‌شید
كتێبى (ده‌سه‌ڵات-power) ى رۆبێرت گرین، كه‌ ده‌كرێت به‌ پوخته‌یه‌كى كورتكراوه‌ى گرنگترین یاسا و نفوز و ئیداره‌دانى دابنێین له‌ میانه‌ى سێ هه‌زار ساڵ له‌ مێژووى ده‌سه‌ڵات و نفوز-ى وه‌رگیراو له‌ دانایى و حیكمه‌تى بیرمه‌نده‌ گه‌وره‌كانى وه‌ك ماكیاڤیللى و سون تزو و كارڵ گۆن كلاوسویتز و هه‌ره‌وه‌ها له‌ ئه‌فسانه‌ى پیاوانى سیاسه‌ت و جه‌نگاوه‌ران و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و نفوزه‌ گه‌وره‌ و فراوانه‌كان له‌ سه‌رده‌مه‌كاندا. پوخته‌كه‌ى ئه‌مه‌یه‌:

متمانه‌ى زۆرت به‌ دۆسته‌كان نه‌بێت و فێربه‌ چۆن سوود له‌ دوژمنه‌كان وه‌ربگریت!
كه‌متر له‌ پێویست قسه‌ بكه‌!
هه‌موو شتێك په‌یوه‌سته‌ به‌ ئابڕووته‌وه‌، بۆیه‌ بیپارێزه‌!
وابكه‌ ئه‌وانى دى داواى راوێژت لێ بكه‌ن!
به‌هۆى كاره‌وه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنه‌ نه‌ك له‌ڕێى په‌ڵپ و داواكردنه‌وه‌!
په‌ناببه‌ره‌به‌ر  ناڕوونى و نادیارى و وایان لێ بكه‌ هه‌وڵبده‌ن بۆ لێكدانه‌وه‌ى جموجووڵه‌كانت!
بزانه‌ له‌گه‌ڵ كێدا مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌یت و كه‌سى هه‌ڵه‌ تووڕه‌ مه‌كه‌!
خۆت واده‌رخه‌ كه‌متر وریا و زیره‌كیت!
وزه‌ و هێز و تواناى خۆت بسه‌پێنه‌!
پاكژیى ده‌سته‌كانت بپارێزه‌ واتا خۆت دوور بگره‌ له‌ هه‌ڵه‌ و ره‌وشت و ره‌فتارى قێزه‌ون!
ده‌ستكه‌وته‌كانت وا دابنێ كه‌ ئاسایین به‌ بێ هه‌وڵدانى تاقه‌تپروكێن!
هه‌رگیز خۆت وا ده‌رمه‌خه‌ په‌له‌ته‌ چونكه‌ واده‌رده‌كه‌ویت كه‌ متمانه‌ت به‌ هه‌وڵه‌كانت نه‌ماوه‌!
هه‌میشه‌ خۆت وه‌ك كه‌سێكى ئارام و خۆڕاگر پیشان بده‌ن كه‌ هه‌موو شتێك خۆى دێته‌ لات!
فێرى پاشه‌كشه‌ ببه‌ ئه‌گه‌ر كاته‌كه‌ گونجاو نه‌بوو و به‌توندییش هێرش به‌ره‌ له‌ كاتى گونجاودا!
خۆت به‌ كامڵیى ته‌واوه‌تى ده‌رمه‌خه‌ چونكه‌ به‌مه‌ رق و حه‌سودى و دوژمنایه‌تیت به‌رامبه‌ر ده‌كرێت!
ئه‌و سنووره‌ مه‌به‌زێنه‌ كه‌ دیاریت كردووه‌، بزانه‌ كه‌ى ده‌وه‌ستیت و ده‌وه‌ستێنرێیت!
كاتێك شێوه‌یه‌كى روون وه‌رده‌گریت، نه‌یاره‌كه‌ت به‌ئاسانى په‌لامارت ده‌دات!
نه‌رم به‌ و هه‌میشه‌ بجووڵێ!
بیرۆكه‌ى شاراوه‌ و ناجێگیریى یاساكان په‌سه‌ند بكه‌!
باشترین ئامراز بۆ خۆپارێزیى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌ك ئاو وابیت!
هه‌موو شتێك قابیلى گۆڕانه‌!
ناوى تایبه‌ت و ناسنامه‌ى خودى خۆت بسه‌لمێنه‌ و توانا و رێبازى خۆت پرشنگدار بكه‌!
ره‌سه‌نایه‌تى و بیرۆكه‌كانت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانت ته‌نیا بۆ دۆسته‌ نزیكه‌كانت باس بكه‌، ئه‌وانه‌یان كه‌ رێز له‌ به‌هره‌ و تواناكانت ده‌گرن، نه‌ك هه‌رچى دێت و ده‌ڕوات!
ئه‌و شت و ئامانجانه‌ى كه‌ ناتوانیت بیانكه‌یت و به‌دییانبهێنیت وازیان لێ بێنه‌ و پشتگوێیان بخه‌.
بزانه‌ كه‌ى ده‌گریت یان دڵته‌نگ ده‌بیت یان پێده‌كه‌نیت (وه‌ك ئه‌كته‌رى سه‌ر شانۆ) له‌ شوێنى گونجاوى خۆیاندا!
فێربه‌ كۆنترۆڵى هه‌ڵچوون و جووڵه‌كانت بكه‌یت و توووڕه‌یى و تێكشانه‌كانت ده‌رمه‌خه‌!
مه‌رام و نیازه‌كانى خۆت باس مه‌كه‌!
 سه‌رچاوه‌: wesatimes


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure