مەعاشى چى؟

بۆچوون / بیروڕا :: 28/04/2016

+ قوربان ئەم دردۆنگییەى بەینى ئێمە و بەغدا ئەگاتە کوێ؟
- نازانم.
+ ئەى باشە وەزعى مەعاشەکە هەر وا ئەمێنێتەوە یان ئیشەڵـڵا حەل ئەبێ؟
- مەعلوماتم نى یە. نازانم.
+ ببورە، ئەى نازانى ئەم پەڕلەمانە کەى قورمیشى ئەکەن و ئەیخەنەوە ئیش؟
- ئەرێ چوزانم.. ویش.
+ کەواتە  پێشبینییەکانى ئاو و هەوام پێ بڵێ.
- کوڕى باش وا ئەزانى عیلمى غەیبم پێ یە؟!
+ بۆچى عیلمى غەیبە ئوستاز؟.. دەباشە مەعلوماتم بەرێ لەسەر شەڕەکەى موسڵ. کەى بەخێرێ ئازاد ئەکرێتەوە؟
- نایزانم بابە. تۆیش سەیرى ها. ئەو سوئالە زەحمەتانە چى یە؟
+ زۆر چاکە. سوئالێکى ئاسانت لێ ئەکەم. داهاتى مانگى رابردووى نەوتەکەمان چەندە؟ بەڵام هەمووى حساب بکە ها.
- باوەڕت بێ نایزانم.
+ دەقەیناکە باسى کۆنگرەکەى یەکگرتووم بۆ بکە. پێت وایە چۆن ئەشکێتەوە؟
- ئەرێ تۆ من بەچى تێگەیشتووى رۆڵە؟!. من ئەو شتانە چوزانم؟!
+ نایزانى؟
- نەبەخوا.
+ ئەى باشە کەواتە مەسئولى چیت و مەعاشى چى وەرئەگرى؟
- ئەزانى مەعاشى چى وەرئەگرم؟. مەعاشى ئەو شتە خەتەرانەى ئەیانزانم و نایانڵێم.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure