گوڵئه‌ندامه‌كانى حیزب

بۆچوون / بیروڕا :: 04/03/2018

ـ خراپ سه‌یر ئه‌كه‌ى كه‌لـله‌پووت
× من؟؟!!
ـ ئا. لێم مۆڕ ئه‌بیته‌وه‌. ئه‌ڵێ ى قه‌واره‌م دروست كردووه‌.
× مۆڕ نابمه‌وه‌ به‌گم. مێشكم مه‌شغوڵه‌. بیر ئه‌كه‌مه‌وه‌.
ـ سوبحانه‌ڵـڵا.. تۆ و بیركردنه‌وه‌؟؟!!
× راستت ئه‌وێ بیر نى یه‌.. ئیقتیراحه‌.. ئه‌ڵێم به‌شكێكم جه‌نابت بیگه‌یه‌نى.
ـ چى یه‌ ئیقتیراحه‌كه‌؟
× ئه‌وه‌یه‌ مه‌عاش بكه‌ن به‌ قورعه‌ له‌ هه‌موو شت باشتره‌. هه‌ر كه‌سه‌ خۆى و به‌ختى. كێ به‌رى كه‌وت باشه‌ و كێیش به‌رى نه‌كه‌وت كه‌یفى خۆیه‌تى.
ـ چاوت نه‌فڕێ واى لێ دێ.
× چۆن ئه‌زانى واى لێ دێ؟
ـ ته‌جروبه‌ى حه‌یات فێرى كردووم.
× رجات لێ ئه‌كه‌م ئه‌وه‌نده‌ ئیمانت به‌ ته‌جروبه‌ نه‌بێ. قوڕمساغه‌ وه‌ختێ كه‌ پێویستت پێیه‌تى نیته‌. ئیتر ئیستیفاده‌ى چى یه‌؟
ـ ده‌ با منیش سوئالێكت لێ بكه‌م.
× فه‌رموو ئوستاز گیان.
ـ چۆن ئه‌زانى ته‌جروبه‌ ئیستیفاده‌ى نى یه‌؟
× به‌ ته‌جروبه‌ بۆم ده‌ركه‌وتووه‌ گه‌وره‌م.
ـ سه‌یرى ئه‌م قسه‌ زله‌.. له‌ باتى ئه‌م حانه‌حه‌په‌شێ یه‌ بڕۆى كتێبێ بخوێنیته‌وه‌ باشتر نى یه‌؟
× تاقه‌تى كتێب و متێبم نه‌ماوه‌ قوربان.
ـ رۆڵه‌ عیلم زۆر باشه‌.. ئه‌وه‌تا ئه‌ڵێ چل په‌نجا ساڵى تر عیلم واى لێ دێ ئینسان بتوانێ هه‌ر ئه‌ندامێكى له‌شى خۆى به‌ دڵ نه‌بێ بیگۆڕێ.
× ئه‌وه‌ هیچ نى یه‌. ئه‌گه‌ر راست ئه‌كات هین بگۆڕێ.
ـ چى؟
× گوڵئه‌ندامه‌كانى حیزب.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە