خەبەری ئاڵتوونی

بۆچوون / بیروڕا :: 26/02/2018

لای فەلاح: ماشەڵـڵا بارانەكەی ئەمساڵ، نەوعی پار نی یە.
لای ژن: تلی لی لی.. مژدەم بەرێ‌ شوكور كوڕە.
لای تەلەبە: بایكۆتی مامۆستایان بەردەوامە.
لای پارتی: كەی ئێن ئێن وازوو ناكرێتەوە.
لای دەلاك: دوو سبەی عارفەیە.
لای پیاو: خەسووت سوێندی خواردووە ئیتر نایەت بە ماڵتا.
لای ئیسرائیل: لە تاران موزاهەرەیە.
لای مەسئول: كۆنگرە ئەمساڵ نابەسترێ‌.
لای نەخۆش: سۆنەرەكەت شوكور پاكە، هیچی تیا نی یە.
لای مەفرەزەی مرور: ئەوە سەیارەیەكی جامڕەش هات.
لای كۆمەڵ: ناو یەكگرتوو تەقەی تێ‌ كەوت.
لای حكومەتی هەرێم: شوكور عەبادی ئەمڕۆ دڵی خۆشە.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure