ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌گه‌ر....

بۆچوون / بیروڕا :: 21/02/2018


× سه‌یاره‌ بوایه‌ دوو ته‌نى ئه‌بوو به‌ده‌ست هه‌رزه‌كارێكه‌وه‌.
× ده‌رمان بوایه‌ شاف ئه‌بوو.
× كاندید بوایه‌ كورد ئه‌بوو له‌ قائیمه‌كه‌ى مالیكیدا.
× حه‌یده‌رى ناو بوایه‌ نه‌قڵیان ئه‌كرد بۆ فه‌لوجه‌.
× خواردن بوایه‌ حه‌واصڵى سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ ئه‌بوو.
× رۆژ بوایه‌ سه‌عات هه‌شتى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌بوو.
× جامیعه‌ بوایه‌ جامیعه‌ى عه‌ره‌بى ئه‌بوو.
× شێت بوایه‌ نورى براى قاله‌ ئه‌بوو خه‌ڵك له‌ده‌ستى راى ئه‌كرد.
× یاریزان بوایه‌، (ناچۆ) ئه‌بوو. یه‌ك گۆڵى ئه‌كرد ئه‌ویش له‌ تیپه‌كه‌ى خۆى.
× جه‌ریده‌ بوایه‌ جه‌ریده‌ى وانێك ئه‌بوو بۆیاخچى سه‌یاره‌ش نه‌یئه‌ویست.
× ته‌له‌فزیۆن بوایه‌ كوردماكس ئه‌بوو هه‌ر (شتى) توركیى بڵاوئه‌كرده‌وه‌.
× پاره‌ بوایه‌ پاره‌كه‌ى كۆریا ئه‌بوو، نه‌یانئه‌هێشت بێت به‌ سلێمانیدا.
× حكومه‌ت بوایه‌ وڵات به‌ وڵات دواى عه‌بادى نه‌ئه‌كه‌وت.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە