زۆر جیاوازین

بۆچوون / بیروڕا :: 11/02/2018

كه‌ به‌یانیان هه‌ڵئه‌سیت و ددانت ئه‌شۆیت
بیركه‌ره‌وه‌
له‌و زه‌لامه‌ قوڕبه‌سه‌ره‌ى
وه‌ك تۆ نى یه‌ و ددانه‌كانى تاقمه‌
كه‌ تۆزقاڵێ به‌شت ئه‌خورێ و
دنیات له‌به‌رچاو ره‌ش ئه‌بێ
بیركه‌ره‌وه‌
له‌و كابرایه‌ى عاله‌مى سێ
كه‌ به‌ته‌ماى ده‌ست و چه‌كوشى حاكمه‌
كه‌ خۆت دایكت
ناوى قومرى و گوڵه‌باخ بێ
بیركه‌ره‌وه‌ 
له‌و داماوه‌ى كه‌ دایكى ناوى عاسمه‌
كه‌ له‌ باشترین مه‌وقیعدا 
كلیپ ئه‌كه‌ن بۆ گۆرانییه‌كه‌ى جه‌نابت
بیركه‌ره‌وه‌ 
له‌و به‌دبه‌خته‌ى 
كه‌ ستۆدیۆكه‌ى جاجمه‌
كه‌ ئه‌بینى مناڵه‌كه‌ت رێزت ناگرێ و
له‌ هیچ شوێنێ گه‌وره‌ و بچوكى نه‌ماوه‌
بیركه‌ره‌وه‌ 
له‌و پیره‌مێرده‌ گوناحه‌ى
كه‌ هاوته‌مه‌نى قاسمه‌
كه‌ بیر له‌خۆت ئه‌كه‌یته‌وه‌ و
خه‌فه‌ت بۆ ره‌نجى خه‌سارت
دائه‌كرۆژى
بیركه‌ره‌وه‌
تۆ مه‌عده‌نه‌كه‌ت ره‌سه‌نه‌ و 
زۆر جیاوازى له‌و تاقمه‌

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure