ئێمه‌ رۆڵه‌ى....

بۆچوون / بیروڕا :: 27/04/2016

دواڕۆژ 

+ تۆ سه‌یرى ئه‌م خه‌به‌ره‌ به‌گم. ئه‌ڵێ له‌ ماوه‌ى په‌نجا ساڵى رابردوودا...
- له‌ ماوه‌ى په‌نجا ساڵى رابردوودا چى؟ سیعرى كه‌باب سه‌د قات زیادى كردووه‌.
+ نه‌خێر. ئه‌ڵێ له‌ ماوه‌ى په‌نجا ساڵى رابردوودا فاسۆلیا سێ روبعى كالیسیۆمه‌كه‌ى كه‌مى كردووه‌.
- تێناگه‌م. بیكه‌ به‌ كوردییه‌كه‌ى خۆمان.
+ ئه‌ڵێ ئه‌و فاسۆلیایه‌ى كه‌ ئێستا نۆشى گیانى ئه‌كه‌ى له‌ چاو فاسۆلیاى جاراندا هیچ به‌هایه‌كى 
نى یه‌.
- جا له‌ده‌ورى سه‌رت گه‌ڕێم، خۆ هه‌ر فاسۆلیا وا نى یه‌. مه‌سه‌له‌ن ته‌ماشاى په‌ڕله‌مان بكه‌. دوور له‌ رووى حازرى ئه‌مه‌ى ئێستا له‌ چاو په‌ڕله‌مانه‌كه‌ى زه‌مانى ئه‌مین زه‌كى به‌گ و ئه‌واندا چه‌ندیان فه‌رقه‌؟
+ قوربان عه‌رز و عاسمانیان فه‌رقه‌. ئه‌سڵه‌ن هه‌ر خوایان یه‌كه‌.
- راسته‌ وایه‌. به‌ڵام قه‌ینا. په‌ڕله‌مان هه‌ر هه‌بێ باشه‌. چونكه‌ مایه‌ى شانازى یه‌.
+ ئه‌زانى ئێمه‌ش میلـله‌تێكى عه‌جیبین. دایمه‌ى خوا شانازى به‌و شتانه‌وه‌ ئه‌كه‌ین كه‌ نیمانن، كه‌چى له‌ كوله‌كه‌ى ته‌ڕیشا باسى ئه‌و شتانه‌ ناكه‌ین كه‌ موهیمین تیایاندا.
- مه‌سه‌له‌ن وه‌كو چى؟ 
+ وه‌كو زۆر شت. كه‌س به‌قه‌ده‌ر ئێمه‌ نه‌وت و غازى هه‌یه‌؟
- باوه‌ڕناكه‌م. 
+ ئه‌ى باشه‌ تۆ به‌حه‌یاتت سرودێكت بیستووه‌ بڵێ ئێمه‌ رۆڵه‌ى نه‌وت و غازى سروشتیین.
- نه‌خێر. نه‌وه‌ڵـڵا.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure