سه‌رچاوه: ئه‌لحه‌یات
وه‌رگێڕان: لوقمان محه‌مه‌د ره‌شید
پێده‌چێت له‌و جیهانه‌دا كه به زمانى ئینگلیزیى ده‌دوێن، به‌شى زۆرینه‌ى خه‌ڵكه‌كه حه‌ز به خۆتێهه‌ڵقورتان و به‌دواداچوون بكه‌ن له به‌رامبه‌ر ئه‌و زرۆبڵیى و قسهوباسانهى كه ده‌رباره‌ى ره‌وتى رووداوه‌كانى باره‌گاى ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان ده‌كرێن، به‌تایبه‌ت كاتێك بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ست بێت به گه‌یشتنى كه‌سێكى زۆر نائاسایى وه‌ك تره‌مپ-ه‌وه به كورسیى سه‌رۆكایه‌تى. هه‌ر به‌مه‌یش، بڵاوكردنه‌وه‌ى كتێبى (ئاگر و تووڕه‌یى) له نووسینى مایكڵ وۆڵف، بوارى ئه‌وه‌ى بۆ ره‌خسا تا سه‌رنجێكى زۆر به‌لاى خۆیدا رابكێشێت، ئه‌مه‌یش له‌ناو ئه‌و قسهوباسانهدا كه ده‌ڵێن نووسه‌رى كتێبه‌كه چاودێرێكى راهێنراوه و رێگه‌ى ئه‌وه‌ى پێدراوه هه‌تا خۆى بیه‌وێت به هه‌موو لایه‌كى كۆشكى سپی‌دا به شێنه‌یى بێت و بچێت و پرسیار بكات و به ئاسانى گوێى له قسه‌وباس و رووداوه‌كانى ده‌وروبه‌رى بێت.
ده‌وترێت ریزى دوور و درێژى خه‌ڵكى له‌به‌رده‌م ده‌رگاى ژماره‌یه‌كى زۆرى كتێبخانه‌كاندا وه‌ستاون بۆ ئه‌وه‌ى پێش ئه‌ویتر نوسخه‌یه‌كى له‌و كتێبه ده‌ستبكه‌وێت كه به تیراژى یه‌ك ملیۆن دانه له خانه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى هێنرى هۆڵت له نیویرۆك ده‌رچووێنراوه، به‌ڵام خه‌ڵكانى دیكه‌ى وه‌ك من، بهناچاریى هه‌ر به چه‌ند چاوپێكه‌وتن و نووسین و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى دیكه داسهكنێ كه هه‌ندێكیان له‌لایه‌ن خودى سه‌رۆكه سهرنجڕاكێشهكهوه نووسراون.
له‌وه ده‌چێت زۆربه‌ى خه‌ڵكه‌كه به ته‌واوى ئه‌وه‌یان دۆزیبێته‌وه كه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕان، ئه‌وه‌تا ژماره‌یه‌كى بێ‌شومار نموونه‌یان ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر ئه‌و كابرایهى كه به ره‌فتارى منداڵانه‌ى ده‌ناسرێته‌وه، هه‌روه‌ها تهبیعهتێكى شهرمهزاركهرى هه‌یه كه تێكه‌ڵه‌یه‌كى مه‌زاجى و كه‌میى هاوسۆزییه بۆ به‌رامبه‌ر و خه‌سڵه‌ته پێویستهكانى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌ركى سه‌رۆكایه‌تى له كهسێتییدا نییه. ئه‌مه له‌كاتێكدا كه‌سانێكى دیكه، وه‌ك به‌رگریكارێكى سه‌رسه‌ختى ئه‌و ئه‌مریكییه ساده و خاكییانه ده‌یبینن كه هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ په‌یداكردنى بژێویى ژیانیانه، له ئاست ده‌ركردنى فه‌رمانبه‌ران و هێنانى كه‌سانى نامۆ به شێوه‌ى ناشه‌رعى بۆ ناو وڵات، هه‌موو ئه‌مانه له چوارچێوه‌ى گفتوگۆى فراوانى هه‌موولایه‌كى وڵاتهكهدایه ده‌رباره‌ى بودجه تازه‌كه و ته‌رخانكردنى سه‌رچاوه نیشتمانییه‌كان و گهرمداهاتنى كه‌شوهه‌واى جیهان و په‌یوه‌ندیى نێوان پیاو و ژن وه‌ك لێكه‌وته‌ى خراپبهكارهێنانى ده‌سه‌ڵاتى سێكسیى، له نموونه‌ى هارفى واینستین-ى به‌رهه‌مهێنه‌رى هۆڵیوودى و ته‌نانه‌ت خودى سه‌رۆكیش كاتێك كه بزنسمان و كه‌سێكى گه‌وره‌ى خاوه‌نى خانوبه‌ره و رێكخه‌رى كێبڕكێى ساڵانه‌ى شاجوانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بووه، حه‌زى له ژنانى قژزه‌ردى خۆپۆش و سه‌ر ده‌ریا و....هتد بوو.
به‌ڵام باش ده‌زانین كه سه‌ركه‌وتنێكى له‌م جۆره وه‌ك خۆى نامێنێته‌وه و به‌رده‌وام نابێت. چونكه له‌لایه‌كه‌وه مایكڵ وۆڵف-ى نووسه‌رى (ئاگر و تووڕه‌یى) كه‌وتووه‌ته به‌ر هێرشێكى شه‌خسى به هۆى ئه‌و شێوازى كاركردنه‌ى په‌یڕه‌وى كردووه، وه‌ك چۆنیه‌تى ئه‌و مۆڵهتدانهى كه وه‌ریگرتووه بۆ ئه‌وه‌ى بچێته كۆشكى سپى-یه‌وه و راستى و دروستیى ئه‌و نموونه جۆراوجۆرانه‌ى كه هێناونیه‌ته‌وه به‌وه‌ى (فڵان پیاو وتى یان فڵانه ژن وتى)، بۆیه قورس و زه‌حمه‌ته باوه‌ڕ به‌وه بكرێت كه رێگه‌ى پێبیدرێت هه‌روا به ئاسانى له‌و شوێنه‌دا بمێنێته‌وه بێ ئه‌وه‌ى كه‌سێك سه‌رنج له كاره‌كه‌ى و جموجووڵه‌كانى بدات و ببێته جێى سه‌رنج له‌كاتێكدا دهفترێك یان ئامێرێكى ریكۆردهریشى به‌ده‌سته‌وه بێت. به‌ڵام له‌مه‌یش خراپتر، وه‌ك ئه‌وه‌ى هاوڕێیه‌كى پێشووى خۆى باسى ده‌كات، مایكڵ وۆڵف خه‌سڵه‌تێكى گرنگى جیاوازى هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه "سه‌رنجێكى واى لاى خه‌ڵكى دروستكردووه كه گوایه ئاگادارى تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى سه‌رۆك-ه" یان "تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه خوێنه‌ر وا لێ بكات كه گوایه به چه‌ندین سه‌عاتى دوور و درێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك دانیشتووه، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه به هیچ جۆرێك هیچ وه‌ختێك له‌لاى نه‌بووه". هه‌موو ئه‌مانه له‌كاتێكدان كه رۆژێك له رۆژان وردبینى یان دڵنیابوونهوهیهك بۆ راستى و دروستیى قسه وهرگیراوهكانى نه‌كراوه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر نووسه‌رى رۆژنامه‌یه‌كى رۆژانه بوایه وردبینییان تێدا ده‌كرا.
جێى ئاماژه‌یه كه خودى سه‌رۆك تره‌مپ هه‌ڵمه‌تێكى دۆستایه‌تیى خۆشیرینكردنى ده‌ستپێكرد و ده‌رگاكانى كۆشكى سپیى له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌كى زۆرى سیاسى و په‌یامنێراندا واڵاكرد و وه‌ڵامى راست یان هه‌ڵه‌ى ئه‌و پرسیارانه‌ى دانه‌وه كه ئاراسته‌ى كران و سه‌رنجى هه‌موویانى دوورخسته‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه زۆره‌كانى له‌گه‌ڵ روسیا و ئهولایهنانهیشى كه ئه‌و حاڵه‌ته‌یان وردووژاندووه تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ى كه هه‌ڵمه‌تێكى ئامانجدار و پێشتر له‌مێژوودا نه‌كراویان له دژى ده‌ستداوه‌تێ.
تیمى كارى تره‌مپ لێزانانه پێگه‌ى هێزى سه‌رۆكیان ده‌رخست، بۆ نموونه وه‌ك چێژوه‌رگرتن و خۆشحاڵیى ئاشكراى به پێشكه‌شكردنى وتار له‌به‌رده‌م خه‌ڵكانێكى زۆردا و تواناى قهناعهتپێهێنانى خه‌ڵكانێكى زۆر به هۆى به‌ڵگه‌ى روون له‌سه‌ر هێزى سه‌ربازیى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ فڕینى مووشه‌ك و فڕۆكه ئه‌مریكیه‌كان به ئاسماندا، بۆ نموونه.
له‌م نێوه‌نده‌دا، مه‌ترسیى زۆر ده‌رده‌كه‌ون و سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌رده‌وام له سه‌ر كاریگه‌ریى روسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى 2016 ى ئه‌مریكا كه رۆبه‌رت مۆلێر-ى لێكۆڵیارى تایبه‌ت كارى لێكۆڵینه‌وه‌ى تێدا ده‌كات. مۆلێر به ئازایه‌تى و بوێریى بێوێنه‌ى ده‌ناسرێته‌وه به درێژایى كاروانى ژیانى پیشه‌یى و دڵسۆزیى له خزمه‌تى گشتى و زیره‌كى و راستگۆییدا. به‌لاى زۆر كه‌سه‌وه به‌رگریى له باشترین به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى نه‌ته‌وه ده‌كات و هه‌موو ئاواتێكى ئه‌وه‌یه كه سیستمى به نرخ و به‌هاى هه‌ڵبژاردنى وڵات بپارێزێت له یارى و گه‌مه‌ى ده‌ره‌كى. ئیتر كێ شایانى ئه‌وه‌یه باوهڕیى پێ بكرێت؟ بێگومان مۆلێر، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ریایى تره‌مپ و مه‌رایى ستیف بانۆن-ى راوێژكاریى سیاسیى كه هه‌موو راستگۆیهكى خۆیى له‌ده‌ستداوه.
لێره‌دا هه‌رده‌بێت باس له كۆتوبه‌نده چاوه‌ڕوانكراوه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكایه‌تیش بكرێت، ئه‌مانه‌یش له به‌ختى باشى پارێزه‌ره ده‌ستورییه‌كان، زۆرن، ئه‌گه‌رچى تا ئه‌م ساته‌یش هیچیان تاقینه‌كراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها سه‌رۆك ناتوانێت له‌و واقیعه هه‌ڵبێت كه هه‌رچه‌نده له‌به‌رامبه‌ر كتێبه‌كه‌ى وۆڵف-دا تووڕه و نیگه‌ران بێت فرۆشى كتێبه‌كه زیاتر ده‌بێت، یاخود هه‌ر تۆماركردنێكى سكاڵاى تایبه‌ت دژى خانه‌كانى بڵاوكردنه‌وه كه تێیدا داواى قه‌ره‌بووى كاروهستان و زیانه‌كان بكات، ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ردا داواى ئاشكراكردنى زانیاریى له‌سه‌ر سه‌رمایه‌كه‌ى و هه‌روه‌ها ئه‌و باجانه‌ى لێده‌كرێت كه ره‌نگه دابێتى یان نه‌یدابێت له‌سه‌ر سه‌رمایه‌كه‌ى، ئه‌مه‌یش ئه‌و زانیارییانه‌ن كه به‌رده‌وام شاردوونیه‌ته‌وه.
له كۆتاییدا، ئه‌وه‌ى تیمى نه‌یارى تره‌مپ ئاسووده ده‌كات ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت خۆى بۆ خولى دووه‌مى سه‌رۆكایه‌تى كاندید بكات، زه‌حمه‌تى قورس و گرانى دێته‌پێش، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بێت رووبه‌ڕووى پاڵێوراوێكى له هیلارى كلینتۆن گرنگتر ببێته‌وه. له‌م چوارچێوه‌یه‌یشدا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه جۆ بایدن-ى جێگرى سه‌رۆك له سه‌رده‌مى باراك ئۆباما، به‌و ئاراسته‌یه هه‌وڵده‌دات و كتێبێكى تازه ده‌رده‌كات بۆ سه‌لماندنى نیازهكهى. لێره‌دا هه‌ر ده‌بێت قسه له‌سه‌ر ئه‌و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونه فراوانهیش بكرێت كه وته جیاوازه‌كه‌ى ئۆپرا وێنفرى-ى كه‌سێتیى ته‌له‌فزیۆنى و نووسه‌ر و خێرخواز، له ئاهه‌نگى (گۆڵدن گڵۆپ) له لۆس ئه‌نجلۆس پێشكه‌شى كرد، كه تێیدا وتى ئه‌گه‌ر وه‌ك ژنه ره‌شپێستێك بڕیارى خۆكاندیدكردن بدات له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى ساڵى 2020 ى ئه‌مریكادا، ئه‌وا هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان ده‌بڕێت.
وتاره‌كه به تێبینییه‌كى شه‌خسى كۆتایى پێ‌دێنم و ده‌ڵێم به راى كه‌سێك كه باشترین به‌شى ژیانى خۆیى له خوێندن و نووسیندا به‌سه‌ربردووه، وایده‌بینم كه زۆر جێى سه‌رنجه ملیۆنه‌ها نوسخه له كتێبێكى گرنگى وه‌ك (ئاگر و تووڕه‌یى) له چه‌ند رۆژێكى كه‌مدا بفرۆشرێت، چونكه ئومێدى ژماره‌یه‌كى زۆر له خانه‌كانى بڵاوكردنه‌وه و بازرگانانى كتێب و نووسه‌رانى به په‌رۆش نوێده‌كاته‌وه بۆ فراوانتركردنى كایه‌ى كاره‌كانیان و به‌رده‌وامى و درێژه‌دان به تێگه‌یاندنى راى گشتى له زانیارییه راسته‌كان.