1+1

بۆچوون / بیروڕا :: 31/01/2018

لاى مه‌تعه‌مچى: ئه‌كاته‌ چوار تۆ بڵێ پێنج
لاى كادرى پارتى: هێشتا ره‌ئى نووسینگه‌ى سه‌رۆكمان بۆ نه‌هاتووه‌، نازانین.
لاى سایه‌ق پاص: فه‌رق ئه‌كات ئاخر. ئه‌گه‌ر نه‌فه‌ره‌كان قه‌ڵه‌و بن شتێكه‌ و زه‌عیف بن شتێكى تره‌.
لاى سۆشیالیست دیموكرات: هه‌ر ئه‌كاته‌ یه‌ك. كاكه‌ حه‌مه‌ و كاك عه‌بدوڵـڵاى براى هه‌ر یه‌كێكن.
لاى دكتۆر: ئه‌كاته‌ حه‌وت چونكه‌ جارى دووه‌م خۆم هاتووم بۆ لاى نه‌خۆشه‌كه‌.
لاى یه‌كگرتووى ئیسلامى: ببووره‌ قوربان تا ئێستا ره‌ئى برایانى بادینانمان پێ نه‌گه‌یشتووه‌.
لاى گۆڕان: ئێمه‌ و كۆمه‌ڵین، ئه‌كاته‌ زۆر.
لاى مه‌سئول: هیچى وا نى یه‌، مه‌عاشى دوو حیمایه‌ى وه‌همى یه‌.
لاى په‌ڕله‌مانى عێراق: هیچ ناكات. دوو په‌ڕله‌مانتار هه‌بن چى یه‌ و نه‌بن چى یه‌؟
لاى یه‌كێتى: سوئاله‌كه‌ غه‌ڵه‌ته‌. لاى ئێمه‌ كه‌س له‌گه‌ڵ كه‌س كۆنابێته‌وه‌. 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە