پرسیار و وه‌ڵام

بۆچوون / بیروڕا :: 17/01/2018

پرسیار: موهیمترین خه‌سڵه‌تى ئه‌ده‌بى كوردى چى یه‌؟
وه‌ڵام: شاعیرى زۆره‌ و شیعرى كه‌مه‌.
     ***** 
پرسیار: نازانم بۆچى هه‌موو جارێ كه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌مدا ئه‌كه‌م سه‌رى دائه‌نه‌وێنێ؟
وه‌ڵام: من ئه‌زانم. چونكه‌ له‌ تۆ درێژ تره‌.
     ***** 
پرسیار: ئاقڵانه‌ترین هه‌ڵوێست له‌م سه‌رده‌مه‌دا چى یه‌؟
وه‌ڵام: ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆت كه‌ر بكه‌ى.
     ***** 
پرسیار: پیاو عاده‌ته‌ن كه‌ى سه‌رى نایه‌شێ؟
وه‌ڵام: كه‌ ماڵه‌وه‌یان ئه‌چێ بۆ ماڵى باوكى.
     ***** 
پرسیار: حاڵى حازر یه‌عنى چى؟
وه‌ڵام: حاڵى حازر  ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتت نه‌ به‌سه‌ر رابردوودا هه‌یه‌ و نه‌ به‌سه‌ر ئایینده‌دا.
     ***** 
پرسیار: یه‌عنى چى ئێمه‌ هێشتا هه‌ر جیهانى سێ یه‌مین؟
وه‌ڵام: چونكه‌ جیهانى حه‌وته‌م و هه‌شته‌م نى یه‌.
     ***** 
پرسیار: سه‌به‌ب چى یه‌ كولـلى جارێ كه‌ ته‌له‌فزیۆن ئه‌ڵێ كوردستانیان فرۆشت خاڵۆژنم ده‌ست ئه‌كات به‌ گریان؟
وه‌ڵام: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خاڵۆژنت ناوى كوردستانه‌.
     ***** 
پرسیار: ئه‌گه‌ر به‌ یه‌كێتى بمێنیته‌وه‌ كێ رقت لێ هه‌ڵئه‌گرێ؟
وه‌ڵام: دۆستانى نه‌فام و دوژمنانى زانا. 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure