ده‌رسى عیبره‌ت

بۆچوون / بیروڕا :: 27/12/2017

× دیموكراسى به‌ نیسبه‌ت مه‌ڕه‌وه‌ یه‌عنى ئه‌وه‌ى له‌ به‌ینى گورگ و قه‌سابدا یه‌كێكیان هه‌ڵببژێرى.
× رۆشنبیران بۆیه‌ باوه‌ڕیان به‌ چاكسازیى كۆمه‌ڵگا هه‌یه‌ چونكه‌ هه‌میشه‌ له‌ كونى ژووره‌وه‌ن، نایه‌نه‌ ده‌رێ جه‌ماوه‌ر به‌چاوى خۆیان ببینن.
× سه‌ركه‌وتن هه‌یه‌، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنى شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ زۆر ده‌گمه‌نه‌.
× به‌عزه‌ كه‌سێ له‌ پاندانى خراپ ئه‌چێ، كه‌ ئه‌نووسێ ئه‌و ناوه‌ هه‌موو پیس ئه‌كات.
× خۆشیى بوومه‌له‌رزه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ به‌ بیجامه‌شه‌وه‌ ئه‌توانى بێیته‌ ده‌رێ.
× ته‌كه‌تولكردن وه‌كو مه‌صعه‌د وایه‌، ده‌ست به‌جێ ئه‌تگه‌یه‌نێته‌ سه‌رى سه‌ره‌وه‌.
× له‌ وڵاتان سیاسییه‌كان بۆ هاووڵاتىیان ئه‌بنه‌ نموونه‌ و مه‌سه‌لى ئه‌علا، لاى ئێمه‌ ئه‌بنه‌ ده‌رسى عیبره‌ت.
× فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ ئازایه‌ ئه‌توانێ مناڵى هه‌موو كه‌سێك بدات به‌ كوشت.
× دوو نه‌وع سه‌ركرده‌ هه‌یه‌، نه‌وعێكیان ئه‌یه‌وێ بتكات به‌ كۆیله‌ى خۆى، نه‌وعه‌كه‌ى تر هێشتا له‌دایك نه‌بووه‌.
× ئه‌مریكاش گوناحه‌.. له‌ ئه‌براهام لینكۆڵنه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ سه‌ر دۆناڵد ترامپ. 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە