هەقایەتەكان

بۆچوون / بیروڕا :: 17/12/2017

(1) شێر و مشك
مشكێك بوو بە تەڵەوە. رێكەوت شێرێك بەوێدا رۆی. مشكەكە هاواری كرد: كاك شێر فریام بكەوە. شێرەكە پیاوانە فریای كەوت و لە تەڵەكە رزگاری كرد. پاش مودەتێك شێرەكە بوو بە تەڵەوە. بەهەمان رێكەوت مشكەكە بەوێدا رۆیشت و شێرەكەی بینی. شێرەكە وتی پیاوبە فریام بكەوە. مشكەكە وتی بەسەر چاو. چوو محامییەكی زۆر شارەزای بۆ گرت. محامییەكە تەماشای فایلی شێرەكەی كرد و دایە پڕمەی گریان. وتی تاوانەكەی زۆر گەورەیە قەت بەرنابێ‌. مشكەكە وتی تاوانەكەی چی یە؟ وتی  نەوتی دزیوە.
نەتیجەی ئەخلاقی یەكەم: شێر  كە بوو بە تەڵەوە. تۆمەت زۆرە بیدەنە پاڵی. 
نەتیجەی ئەخلاقی دووەم: چیرۆكەكە درۆیە. تا ئێستا هیچ شێرێك لەسەر نەوت نەگیراوە.

(2) سیر و پیاز
لە جزیرەی واق واق دوو تاجیری شەریكی یەكتر بوو بە شەڕیان و لێك جیابوونەوە. تاجیری یەكەم چووە سەر تەلەفزیۆن و وتی كۆنە شەریكەكەم سیرە. تاجیری دووەمیش لە قینی ئەو لە فەیسبووكا نووسی شەریكەكەی جارانم پیازە. كێشەكە گەورە كرا و گەیاندیانە مەحكەمە. حاكم وتی ناتوانم قەرار بدەم. وتیان بۆچی؟ وتی چونكە هەردووكیان راست ئەكەن.
نەتیجەی ئەخلاقی یەكەم: كە خۆت سیر بووی رەخنە لە پیاز مەگرە.
نەتیجەی ئەخلاقی دووەم: كە خۆت پیاز بووی تەعلیق لە سیر مەدە. 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure