له‌ شمشێره‌كه‌ى عه‌لى به‌هێزتر

بۆچوون / بیروڕا :: 06/12/2017

× به‌عزه‌ كه‌سێك باش ئه‌ژین و به‌عزه‌ كه‌سێكیش هه‌ر باشه‌ ئه‌ژین.
× كورد ته‌نیا یه‌ك شتى به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ئه‌ڕوات؛ته‌مه‌نى.
× به‌خوا باش بوو سه‌رۆكمان له‌كۆڵ بووه‌وه‌، ره‌ببى له‌وه‌لاتر چێ...سه‌رۆك مۆگابى.
× دژایه‌تى كردنى به‌غدا له‌سه‌ر پارتى یه‌ و زه‌ریبه‌كه‌شى له‌سه‌ر میلـله‌ت.
× كچێكیان بۆ دۆزیومه‌ته‌وه‌ ئاڵتون و ماڵتونى ناوێ، ته‌نانه‌ت ئه‌ڵێ شه‌كراویش مه‌خۆره‌وه‌. ئه‌ترسم غه‌رامه‌ى مرورى له‌سه‌ر بێ.
× پیاو بیره‌وه‌رییت له‌لا جێ ده‌هێڵێ و ناپیاویش ته‌جروبه‌.
× ناخۆشترین شت له‌ ژنهێناندا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ژماره‌ى خزمه‌كانت ئه‌بن به‌ دوو ئه‌وه‌نده‌.
× چاره‌سه‌ره‌كانى حكومه‌ت له‌و گۆڵه‌ ئه‌چێ كه‌ به‌ ئۆفساید ئه‌كرێ.
× معاویه‌: له‌ شمشێره‌كه‌ى عه‌لى به‌هێزترت دیوه‌؟
  عه‌مرى كوڕى عاص: به‌ڵێ. ساویلكه‌یى جه‌ماوه‌ر.
× به‌خته‌وه‌ریى بریتى یه‌ له‌و كۆمه‌ڵه‌ نه‌گبه‌تیى یه‌ى كه‌ به‌سه‌رتا نه‌هاتوون.
× خوا دنیا دروست ئه‌كات و مه‌سئوله‌كان وێرانى ئه‌كه‌ن. 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure