ئه‌گه‌ر هیلارى كوردبوایه‌

بۆچوون / بیروڕا :: 26/04/2016

دواڕۆژ

خاتوونه‌ جه‌ربه‌زه‌كه‌، یه‌عنى ئه‌و هیلارى كلینتۆنه‌ى كه‌ بستێك و نیو قولانجى ماوه‌ ببێ به‌ سه‌رۆكى ئه‌مریكا، ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته‌ كوردى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ بوایه‌ ئه‌لعان هه‌زار و یه‌ك قسه‌یان خستبووه‌ شوێنى، كه‌ به‌عزێكیان درۆى شاخدار و به‌عزه‌كه‌ى تریشیان.. خوا عالم.. مه‌سه‌له‌ن ئه‌یانگو:
+ خوا هه‌قه‌ جوان توانیوێتى مێرده‌ چاوباشقاڵه‌كه‌ى كۆنترۆڵ بكات وا به‌ته‌مایه‌ ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌به‌رێت.
+ من هه‌ر ئه‌مزانى ئه‌یكه‌ن به‌شتێكى زل، چونكه‌ تا ئێستا سێ جار وه‌نه‌وشه‌یان داوه‌تێ.
+ مادام ته‌جمیلى نه‌كردووه‌ و گوپه‌كانى به‌ سلیكۆن خڕ نه‌كردووه‌ ئیمانت پێ ى نه‌بێ.
+ ئه‌ترسم به‌ ژنیش حسابى بكه‌ن له‌سه‌رمان، وه‌ڵـڵاهى له‌ پیاو ناشیرینتره‌.
+ ئه‌مگو خوایه‌ ئه‌مه‌ بۆچى كابرا زوو زوو له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌یبات بۆ مه‌تعه‌م.. تومه‌ز ئه‌یانه‌وێ گه‌وره‌ى بكه‌ن.
+ ئاخر باشه‌ به‌چیته‌وه‌ نه‌گبه‌ت، كچى عائیله‌ى؟ عه‌شایه‌رى؟ رابردووت هه‌یه‌؟ چى؟!.
+ ئه‌ڵێن له‌به‌ر خاترى مێرده‌كه‌یه‌تى چونكه‌ خه‌ڵكى مه‌نتیقه‌ى خۆیانه‌.
+ ئه‌وه‌یه‌ شانس، ئه‌غڵه‌بى ته‌كه‌توله‌كان مه‌رایى بۆ ئه‌كه‌ن.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure