كۆبوونه‌وه‌ى له‌سه‌ر مه‌كه‌ن

بۆچوون / بیروڕا :: 29/11/2017

مه‌سئولى یه‌كه‌م: حه‌ز ئه‌كه‌ن خزمه‌تێكى ئه‌م میلـله‌ته‌ هه‌ناسه‌سارده‌ بكه‌ین؟
مه‌سئولى دووه‌م: ئه‌رێ وه‌ڵـڵا.
مه‌سئولى یه‌كه‌م: ده‌با حه‌فته‌یه‌ك نه‌یه‌ینه‌ سه‌ر ته‌له‌فزیۆن.
     ***** 
مێرد: پێت خۆشه‌ تۆزێ ئیسراحه‌ت بكه‌م؟
ژن: ئا.
مێرد: ده‌ بنوو.
     ******
پزیشك: پێویسته‌ رێژه‌ى مردن كه‌م بكه‌ینه‌وه‌.
كارمه‌ندى ته‌ندروستى: به‌ چى؟
پزیشك: حه‌فته‌یه‌ك بایكۆت بكه‌ین.
     ***** 
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران: بڕیارم داوه‌ مژده‌یه‌كى خۆش به‌ هاووڵاتیان رابگه‌یه‌نم.
وه‌زیره‌كان: مژده‌كه‌ چى یه‌ قوربان؟
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران: ئیستیقاله‌ى به‌كۆمه‌ڵ.
     ***** 
كاربه‌ده‌ستى یه‌كه‌م: ئه‌تانه‌وێ موشكیله‌كه‌ خۆى حه‌ل ببێ؟
كاربه‌ده‌ستى دووه‌م: طەبعه‌ن ئه‌مانه‌وێ.
كاربه‌ده‌ستى یه‌كه‌م: كۆبوونه‌وه‌ى له‌سه‌ر مه‌كه‌ن.
     ***** 
ئه‌نجومه‌ن: ئه‌م نه‌وته‌ چۆن به‌ عه‌داله‌ت بگاته‌ ده‌ستى هاووڵاتیان؟
هاووڵاتى: ئێوه‌ ته‌ده‌خولى تیا مه‌كه‌ن.
     ***** 
مه‌سئولێكى حیزبى (س): ئه‌مه‌وێ گه‌وره‌ترین خزمه‌تى حیزبه‌كه‌م بكه‌م.
مه‌سئولێكى ترى حیزبى (س): ببه‌ به‌ حیزبى (ص).

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure