تاقە وڵات

بۆچوون / بیروڕا :: 12/11/2017

+ لە سایەی ئەم حكومەتە ئەلكترۆنی یەوە گەڕاینەوە بۆ زۆپای دار.
+ ئەمریكییش سەیرە ها ! بەو هەموو عیلم و مەعریفەتەوە ئەچێ‌ ترەمپ هەڵئەبژێرێ‌.
+ شەو ئەوكاتە دادێت كە KNN دەست دەكات بە باسی حكومەت.
+ زۆر ئەترسم ئەو ئازادییەمان لە دەست بچێ‌ كە هێشتا نەماندیوە.
+ هەزەلیترین چیرۆك لە یەك وشەدا: ریفراندۆم.
+ گرەوم كردووە حكومەت ئیستیقالە ناكات. ئاخ خۆزگە ئەمدۆڕاند.
+ بەهەشت لە ژێر پێ‌ ی دایكاندایە و قانونیش لە ژێر پێ‌ ی مەسئولەكاندا.
+ وڵاتێكی سەیرە ! كۆتربازیی تێدا عەیبەیە كەچی سەگت هەبێ‌ مەعنای وایە موسەقەفیت.
+ لە وڵاتێكدا ئەژین بیست خولەك جارێك كچێك خەتەنە ئەكرێ‌ و تەنكەرە نەوتێك ئاودیو ئەبێ‌.
+ باوكم لەگەڵ شەكرەكەیدا راهاتووە و منیش لەگەڵ پاشەكەوتدا.
+ كوردستان تاقە وڵاتێكە لە دنیادا كە ئەگەر سەربەخۆ نەبێ‌ قازانجیەتی. 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure