چایه‌كى تاڵ

بۆچوون / بیروڕا :: 06/11/2017

گریمان حكومه‌ت چایه‌كى بۆ هێنایت تاڵ بوو. له‌ حاڵه‌تى وادا كێ چى ئه‌ڵێ؟
رووداو: چایه‌كه‌ هیچ تاڵ نى یه‌. به‌عه‌كسه‌وه‌ ئه‌ڵێ ى هه‌نگوینه‌، به‌س موعاره‌زه‌ و ئیعلامى ناحه‌ز دیعایه‌ى خراپمان بۆ ئه‌كه‌ن.
كوردستانى نوێ: هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ چایه‌كى شیرین.
كه‌ى ئێن ئێن: گه‌نده‌ڵییه‌كى گه‌وره‌ له‌ شه‌كرى ورده‌دا ئاشكرا بوو.
سپێده‌: ئیشه‌ڵـڵا چاى داهاتوو شیرین ئه‌بێ.
په‌یام: ئایا چاى مه‌سئوله‌كانیش تاڵه‌؟
میلـله‌ت پرێس: میلـله‌ت پرێس به‌سه‌رهاتى شه‌كره‌ دزراوه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات.
كوردستان 24: بیرتان چۆته‌وه‌ چاى زه‌مانى صه‌دام چۆن بوو؟
لڤین: فه‌زیحه‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌ پیاڵه‌ چایه‌كى بچوكدا.
رێچكه‌: چاى شیرین ده‌بێته‌ هۆى شێرپه‌نجه‌.
ئاوێنه‌: باڵێكى ناو یه‌كێتى ئاگادارى گه‌نده‌ڵییه‌كه‌ى پارتى یه‌. 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure