ئێوە خۆتان

بۆچوون / بیروڕا :: 31/10/2017



+ من ناشیرین نیم.. وێنەگرەكە خۆشی ناوێم تەركیز ئەخاتە سەر لووتم 
                                                                    - قەناعەتی كچێك-

+ ئێمە ناتەبانین.. خەتای ئیعلامە قسەكانمان بڵاوئەكاتەوە
- تەصریحی سەركردایەتییەك-

+ من سەری فڕۆكەخانەم نەكرد بەقوڕا.. خۆی یەكسەر كلیلەكانی تەسلیمی بەغا كرد
- قسەی ریفراندۆمێك-

+ من سواری گای هار نەبووم.. عەبادی گایەكەی هاركرد
- ئیعتیرافی ریفراندۆمچی یەك-

+ من تەمەڵ نیم.. مامۆستا نازانێ‌ سوئال بێنێتەوە
- فشەی تەلەبەیەك-

+ من گران نیم.. ئێوە خۆتان عانە لە باخەڵتانا نییە
- وەڵامی كاڵایەكی ناوبازاڕ-

+ من مڕومۆچ نیم.. ئێوە خۆتان نایەن بۆ عیادە
- دژە تەعلیقی دكتۆرێك-

+ من ئێوەم نەخستووەتە سەر ساجی عەلی.. ئێوە خۆتان بە هەموو شتێك رازیین
         - خوتبەی مەسئولێك-

+ من حەزم لە كورسیی نییە .. حیزبەكە خۆی كۆنگرە نابەستێ‌
- جوابی مەسئولێك-
+ من دەنگم ناخۆش نییە.. ئێوە خۆتان زەوقسزن
- موقابەلەی گۆرانیبێژێك-


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure