ته‌حلیل به‌ پێ ى میهنه‌كان

بۆچوون / بیروڕا :: 25/10/2017


+ به‌شه‌ره‌فم ئه‌و عه‌بادى یه‌ هه‌تا له‌ مه‌نگه‌نه‌مان نه‌دات وازناهێنێ.
                                                     ـ پێشبینیى به‌لوعه‌چییه‌ك ـ

+ یه‌ك رۆژى ترى پێوه‌ بوایه‌ سه‌قفى ئه‌م هه‌رێمه‌ ئه‌چووه‌ سه‌ر گاعى یه‌كه‌ى.
                                              ـ موداخه‌له‌ى ته‌نه‌كه‌چى یه‌ك ـ

+ به‌ قه‌ناعه‌تى من مه‌سه‌له‌ى مه‌عاشه‌كه‌ى به‌غا ته‌واو بووه‌ هه‌ر كونه‌ قۆپچه‌كانى ماوه‌.
                                                                                ـ لێدوانى خه‌یاتێك ـ
+ ئه‌وه‌تان باشه‌ وه‌كو من وان ته‌ڕ نابن.
                                      ـ قیڕه‌ى قازێك ـ

+ چه‌ندم پێ وتن چاكى مه‌كه‌ن با خراپ نه‌بێ.
                                      ـ هاوارى وه‌ستایه‌كى به‌ ته‌جروبه‌ ـ

+ ئێستا ئیتر وه‌ختى ئه‌وه‌یه‌ یاسینێك بۆ وه‌زعه‌كه‌ بخوێنین.
                                                  ـ مه‌لایه‌كى حافیزه‌لقورعان ـ

+ به‌خوا داوێكیان بۆ ناینه‌وه‌ نه‌وعى نه‌بێ.
                                     ـ قه‌ناعه‌تى راوچییه‌ك ـ

+ سیانزه‌ ساڵ قه‌زوانمان خوارد به‌ ده‌نكێ چه‌قاله‌ پێشیان داینه‌وه‌.
                                                         ـ قسه‌ى چه‌ره‌ساتفرۆشێك ـ

+ ئه‌شهه‌دوبیلـلا له‌ (به‌گ)داناندا عه‌یبتان نى یه‌.
                                            ـ شایه‌تیى مرورێك ـ 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure