له‌ بیستا رامانكێشا

بۆچوون / بیروڕا :: 18/10/2017

دواڕۆژ

 + به‌گم یه‌ك (شتى) زۆر خۆشى فیڕنه‌گوله‌ت بۆ ئه‌گێڕمه‌وه‌، به‌ڵام توخوا با به‌رگوێ ى نه‌كه‌وێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌زانێ منم.
ـ خه‌مت نه‌بێ ، مه‌گه‌ر گڵ لێم ببیستێ. چى كردووه‌؟
+ نازانم له‌وه‌ ئه‌چێ ئه‌قڵى سووك بووبێ. دوێنێ چووم به‌سه‌را ته‌ماشا ئه‌كه‌م له‌ ژووره‌كه‌ى خۆیدا ئاوێنه‌یه‌كى به‌رامبه‌ر خۆى داناوه‌ و به‌ چه‌پ و راستدا ده‌ست رائه‌وه‌شێنێ و خوتبه‌ ئه‌دا.
ـ ئۆوو.. ئه‌و مه‌علوماته‌ كۆنه‌، ئه‌وه‌ پرۆڤه‌ ئه‌كات ببێ به‌ خه‌تیب.
+ خه‌تیبى مزگه‌وت؟!
ـ نه‌خێر خه‌تیبى شۆڕش. كوڕوكاڵ دڵخۆشییان داوه‌ته‌وه‌ پێ یان وتووه‌ له‌ ناپلیۆن ئه‌چى.. ئه‌ویش قسه‌كه‌ چۆته‌ ئه‌قڵى یه‌وه‌ و به‌ ته‌مایه‌ ببێ به‌ ناپلیۆنى كورد.
+ جا به‌ناشكورى خوا نه‌بێ ئێمه‌ كوا (ناپلیۆن)مان هه‌یه‌!؟ مه‌گه‌ر هه‌ر له‌ قوماردا.
ـ قومار به‌كه‌م سه‌یرمه‌كه‌ رۆڵه‌.. سێ روبع و نیوى سیاسه‌تى ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ قوماره‌.
+ یه‌عنى سیاسیه‌كانمان به‌رێكه‌وتى قومار وا گه‌وره‌ و موهیم بوون؟
ـ ئه‌ى چى ئه‌رێ وه‌ڵـڵا!! هه‌م سیاسییه‌كانمان قومارچین و هه‌م سیاسه‌ته‌كه‌شمان قومار و موجازه‌فه‌یه‌.
+ ئێ ئێ ئێ.. كه‌واته‌ راپرسییه‌كه‌مان كۆنكه‌ن بوو. په‌نجا و یه‌كى ته‌واو نه‌كرد نه‌یتوانى دابه‌زێ.
ـ نه‌خێر كۆنكه‌ن نه‌بوو، یاریى بیست و یه‌ك بوو.
+ یاریى بیست و یه‌ك بوو؟
ـ به‌ڵێ. به‌س ئه‌وه‌نده‌ ساویلكه‌ بووین له‌ بیستا رامانكێشا و سوتاین.
 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure