بە كوێرایی چاوی مەرگ

بۆچوون / بیروڕا :: 07/10/2017

بەكوێرایی چاوی مەرگ
تۆ لە لوتكەی نەمرییدای
دنیا هەمووی 
ئاڵای سپی تەسلیمبوون بێ‌
تۆ هەر مامی و
لە سەنگەری بەرگریدای
     ***** 
ترپەی دڵیت
لە ژیان جیانابیتەوە
تۆ موعجیزەی نەتەوەیت و 
هەرگیز تیكرار نابیتەوە
    **** 
تۆ كتێب و تۆ تفەنگ و ورە و نانی
تۆ نەعرەتە و نەغمەی عیشق و
بانگی یەكسانیی ئینسانی
تۆ ئاوێنەی بەسەرهاتی نیشتمانی
     ***** 
وەرە وەك شۆڕش هەڵم كە
لە شەوەزەنگی ستەمدا
وەرە وەك جاران مەرهەم بە
لە برینخانەی جەستەمدا
     ***** 
ئەی كوڕی شاخ و پێدەشت و
ئەی داربەڕووی تەور بەزێن
سەبری پڕ حیكمەتی تۆڵەی
زەبر وەشێن
ناوت بۆمان رێنمایە
لە حزورتا كڕنوش ئەبەین
رۆحی رابەر 
پەرستگایە

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure