ئێمە... بۆ ئەوەى

بۆچوون / بیروڕا :: 24/04/2016

+ ئێمە ئەچین بۆ سەیران بۆ ئەوەى نەختێک هەواى پاک هەڵمژین، کەچى لەوێ دەست ئەکەین بە نێرگەلەکێشان.
+ ئێمە دەوڵەتى کوردى دروست ئەکەین بۆ ئەوەى هاووڵاتییان ئازادبن و ئینجا دوایى خۆمان لە پەناوە خپیان ئەکەین.
+ ئێمە لە گەڕەکەکاندا باخچە دروست ئەکەین بۆ ئەوەى خەڵکەکە بە ئارامى تیایدا وچانێک بدەن و ئینجا یەک شینە موەلیدەى لە تەنیشتەوە قوت ئەکەینەوە تا بەیانى بشیڕێنێ.
+ ئێمە ئازادیى رادەربڕین لە حیزبەکەماندا هان ئەدەین ئینجا ئەو ئازادى یە ئەکەین بە تەکەتول و حیزبەکەى پێ لەکەڵک ئەخەین.
+ ئێمە هەوڵى سەربەخۆیى ئابوریى ئەدەین بۆ ئەوەى نەوتەکە لەدەست عەرەب دەربهێنین کەچى بەو سیاسەتە وڵاتەکە ئەخەینە سواڵ.
+  ئێمە رێکخراو دائەمەزرێنین بۆ رزگارکردنى فەقیر و هەژار لە سەرمایەدارانى خوێنمژ کەچى ئەچین داواى یارمەتییان لێ ئەکەین بۆ کرێ خانووى رێکخراوەکە.
+ ئێمە لە دژى بەعس خەباتمان کرد بۆ ئەوەى مڵک و ماڵى وڵاتەکە بەساغى بمێنێتەوە و خۆمان داگیرى بکەین.
+ ئێمە مۆبایل هەڵئەگرین بۆ ئەوەى هەرکەسێک ئیشى پێمان بوو تەلەفۆنمان بۆ بکات و کە تەلەفۆنى بۆ کردین جوابى نەدەینەوە. 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure