دوو ڕووداو له‌م كاته‌دا هه‌ن كه ده‌كرێت به جۆرێك له جۆره‌كان په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوانیاندا دروست بكرێت، یه‌كه‌میان: نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستییه له بوارى بۆماوه‌زانیدا و له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌نجامدراوه، ئامانجى ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ستوه‌ردان و كاركردن بووه له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییه نهویستراوانهى كه به‌هۆى كاریگه‌رییه ژینگه‌یی و بۆماوه‌ییه‌كانه‌وه، نه‌وه له دواى نه‌وه، ڕووده‌ده‌ن و به‌هۆى جینه‌كانه‌وه ده‌گوێزرێنه‌وه، ئه‌م لێكۆڵه‌رانه ده‌یانه‌وێت ڕێگایه‌كى تازه بدۆزنه‌وه كه به جۆرێك له جۆره‌كان ڕۆڵ له‌م پڕۆسه‌یه‌دا ببینێت و ڕێگریى بكه‌ن له‌م گۆڕانه نهویستراوانهى له‌م جینانه‌دا ڕووده‌ده‌ن و ڕه‌نگه ببنه هۆی گه‌شه‌سه‌ندنى نه‌خۆشى یان هه‌ر سیفه‌تێكى دیكه‌ى نه‌خوازراو.
ڕووداوى دووه‌میش، ئه‌م كوشتاره گه‌وره‌یه‌ى ئه‌م دوایانه‌ى بۆرمایه، دڕنده‌یی و نائینسانییه‌ت و ناڕه‌وایی ئه‌م كاره‌ساته شتێكى ڕوون و جێى هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر كردنه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى من ده‌مه‌وێت لێره‌دا قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌م شتێكى تره، من ده‌مه‌وێت باسێكى ئه‌و دابه‌شكارییه بكه‌م كه به‌هۆى جیاوازیى فكر و جوگرافیا و نه‌ته‌وه‌وه درووستبووه و به ڕوونى هه‌ستى پێده‌كرێت. كۆمه‌ڵێك ده‌كوژرێن ته‌نها له‌پێناو ئه‌و پێناسانه‌ى كه له پێناسهكهیاندا نووسراوه، كۆمه‌ڵێكیش له‌سه‌ریان دێنهجواب ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى كه هاوپێناسیانن.
له‌ڕاستیدا ئه‌م دابه‌شكارییه، ئه‌مڕۆ بووه به واقع و شتێكى حاشاهه‌ڵنه‌گره كه زۆركه‌س ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ى كه هه‌یانه، سزاده‌درێن. ئه‌مه‌ش بۆخۆى كێشه‌یه، به‌ڵام كێشه له‌مه گه‌وره‌تره‌كه لێره‌دایه، ئه‌وانه‌ش كه له‌سه‌ر ئه‌م باسانه بهدهنگدێن، هه‌ر هه‌مان بیرۆكه‌یان هه‌یه و هه‌مان شێواز په‌یڕه‌وده‌كه‌ن و ئه‌م حاڵه‌ته‌یان ته‌جاوز نه‌كردووه. بۆ نموونه موسڵمانه‌كانمان به گه‌رمتر له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ى بۆرما بهدهنگدێن و زیاتر هاوسۆزیانن، چونكه ئه‌وان هاودینمانن, ده نه‌خێر ناسیۆنالیسته‌كانمان ده‌ڵێن ئه‌م هه‌را هه‌رایه‌تان له‌چییه؟ ئێمه شه‌نگال له په‌ناماندا ڕوویدا ئه‌مه‌تان بۆ بۆ نه‌كردن؟. ئه‌مان زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ى شه‌نگال ده‌كه‌نه‌وه چونكه هاونهتهوهمانن.
ئینجا سه‌یركه، كاره‌ساته‌كه ڕێك ئالێره‌دایه، ئه‌و لێكۆڵهرانهى كه باسمكردن ده‌یانه‌وێت به‌و كاره‌یان دهسبخهنه چاره‌نووسى خۆیانه‌وه، ئه‌وه‌ى كه بۆیان ده‌كرێت بیكه‌ن سه‌باره‌ت به‌و زیانانه‌ى له ئه‌نجامى كه‌ڵه‌كه‌بوونى چه‌ندین ساڵه‌ى هۆكاره ژینگه‌یی و بۆماوه‌ییه‌كانه‌وه تووشیانده‌بێت، ئه‌مه‌ش كردارێكى باڵاتره و توانا و دنیابینییه‌كى باشتری ده‌وێت له‌وه‌ى كه ئێمه هه‌مانه. به‌ڵام خۆ هه‌رنا ده‌كرێت ئێمه‌ش به جۆرێك له جۆره‌كان سوود له‌م ئه‌زموونه‌ى زانستى بۆماوهزانى وه‌ربگرین، ده‌كرێت ئه‌وه‌نه‌ى لێههڵێنجین به‌شى ئه‌وه‌ى كه د‌رك به‌وه بكه‌ین ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ى ئێستا هه‌مانن له فكر و جوگرافیا و نه‌ته‌وه و شتانێكى تریش، ئه‌گه‌ر هه‌موویشى نه‌بێت به‌شى زۆرى ده‌ره‌نجامى چه‌ندین ساڵه‌ى ئه‌م هۆكاره ژینگه‌یی و بۆماوهییانهیه، بۆیه ناكرێت له‌پێناو میراتێكدا، كه بۆمان ماوه‌ته‌وه و ده‌سمان نییه له هه‌ڵبژاردنیدا، بكوژین یان بكوژرێین.
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئێمه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نه‌كه‌ین، هه‌ست به تاوان ده‌كه‌ین، هه‌ست ده‌كه‌ین هاوسۆز نه‌بووین بۆ هاوشێوهكانمان، وه‌كو كورد هه‌ست به‌تاوان ده‌كه‌ین گه‌ر له‌سه‌ر شه‌نگال شتێ نه‌ڵێین، وه‌كو موسوڵمان هه‌ست به‌تاوان ده‌كه‌ین گه‌ر له‌سه‌ر بۆرما شتێ نه‌ڵێین، ڕاستیهكهشى ئه‌وه‌یه كه ئه‌م به دهنگهاتنه شتێكى خراپن ییه و بگره باشیش ده‌شكێته‌وه ئه‌گه‌ر شێوازێكى كاریگه‌ر بگرینه‌به‌ر و شوێنێ بگرێ، به‌ڵام كێشه‌كه لێره‌دایه كه ته‌نها له‌پێناو هاوبه‌شیى نێوانمان بێینه‌ده‌نگ، بێ به‌دواداچوون و گوێدان به ڕووداوه‌كه خۆى، وه‌كو قه‌زیه‌یه‌ك و لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه‌ى هۆكاره‌كانى.
ده‌ى ئیتر هه‌ر هه‌مان بیركردنه‌وه وا له بوودیهكانى بۆرما ده‌كات كه پاكتاوى دینیى بكه‌ن و ئاوا له موسڵمانه‌كانى ئه‌وێ بكه‌ن، هه‌ر هه‌مان بیركردنه‌وه وا له توركیا ده‌كات كه نه‌ته‌وه‌كه‌ى تۆ بچه‌وسێننه‌وه له باكور، هه‌ر به‌هه‌مانشێوه‌یش كه فارس و عه‌ره‌ب ده‌یكه‌ن.
بۆیه بۆ جیهانێكى باشتر پێویستمان به فكرێكى باشتر ده‌بێت، وه‌گه‌رنا ته‌نها هه‌ر درێژه به هه‌مان ڕێباز ده‌ده‌ین و ئه‌وه‌ى پێویسته له‌سه‌رمان به‌ده‌ستخستنى چه‌ك و ئهسلیحهى باشتره، چونكه به‌مجۆره ته‌نها ئه‌وانه ده‌یبه‌نه‌وه كه زه‌برى به‌هێزتر له به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌ده‌ن.