جەژنت پیرۆزبێ سەروەرم

بۆچوون / بیروڕا :: 06/09/2017

د. شێرکۆ عه‌بدوڵڵا
جەژنت پیرۆزبێ سەروەرم، ئەی ژەقنەبووت و كەوسەرم
خۆمت پیادا هەڵئەواسم، بۆ پاشەڕۆژو ئەوسەرم

هەم شەریكی دەسەڵاتی، هەم خەمخۆری پیاوی لاتی
هەم كفرو فەحشاو فەسادی، هەم رێنمای رێی نەجاتی

هەم لە تەكەتولی ئێمەی، هەم بۆ ئەوانیش وەك خێمەی
هەم پیاوی دەرودراوسێی، هەم جیڤارای ئەم هەرێمەی

هەم بەشخوراوی هەم فێڵباز، هەم تفەنگچیت هەم ئاشتیخواز
قوربانی دەم و خوتبەت بم، هەم داوێن پاكیت هەم مێباز

هەم لەگەڵ سوننە هاوپێكی، هەم لەگەڵ شیعەدا رێكی
ئەهریمەن شاگردی تۆیە، قەت بە مێشكت ناگا مێشكی

هەم لوتفیت و هەم بوغز و قین، هەم مەرگەوەڕ هەم خاتوو زین
ناوت لە گشت لیستێكدایە، یەك یەك ئەزانی كەی ئەمرین

مەوقیف چییە شەرت تەكلیفە، پیایداكێشە مادام ئییفە
خەمی دڵی میللەت مەخۆ، زاكیرەمان زۆر زەعیفە

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە