خواهه‌ڵناگرێ

بۆچوون / بیروڕا :: 31/08/2017

+ به‌خێربێیته‌وه‌.. سه‌فه‌رێكى خۆش.
ـ قوربانت بم. بێ تۆ ناخۆش.. به‌ڕاستى جێگه‌ت دیاربوو.
+ به‌خۆشیتان بێ.. جه‌ماعه‌ت چۆنن؟
ـ هه‌موو سه‌لامیان عه‌رز ئه‌كردى.. سه‌لیم و نورى و حه‌یده‌ر و جه‌ماعه‌ت هه‌موویان.
+ ئێ.. چیتان كرد بۆ مه‌وزوعه‌كه‌؟
ـ حه‌ل بوو. ته‌واو.
+ یه‌عنى قبوڵیانه‌ جیابینه‌وه‌؟!
ـ راستت ئه‌وێ ئه‌وه‌نده‌ مه‌وزوعى خۆش باسكرا روومان نه‌هات باسى ریفراندۆم بكه‌ین.
+ هاى له‌و وه‌فده‌؟.. ئه‌ى كه‌واته‌ بۆچى چوون؟!
ـ چووین جه‌وه‌كه‌ تاقیبكه‌ینه‌وه‌.
+ ئه‌ى چۆن بوو؟
ـ گه‌رماكه‌ى له‌ ئه‌قڵا نى یه‌ به‌گم. خۆیان گیانێكیان به‌ دیشداشه‌كه‌یه‌ ئه‌گینا به‌خوا ئه‌ته‌قن. ئینسان تا گه‌رماى ئه‌وێ نه‌بینێ نیعمه‌تى دیشداشه‌ى بۆ ده‌رناكه‌وێ.
+ له‌سه‌ر ریفراندۆم هیچتان باس نه‌كرد؟
ـ به‌ موباشیرى نا..
+ ئه‌ى غه‌یر موباشیر؟
ـ به‌خوا به‌غه‌یر موباشیرییش هیچمان نه‌وت. به‌س قابیله‌ نه‌زانن بۆچى چووین؟
+ ئه‌ى ئه‌وان خۆیان هیچیان نه‌وت؟
ـ خۆیان كێن؟
+ حه‌یده‌ر و جه‌ماعه‌ت.
ـ بڵێن چى یه‌عنى؟
+ باسى ریفراندۆمه‌كه‌.
ـ نه‌وه‌ڵـڵا خواهه‌ڵناگرێ ئه‌وانیش هیچیان نه‌گوو. 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure