ئەمانە بۆ دەنگ نادەن بە ریفراندۆم؟

بۆچوون / بیروڕا :: 27/08/2017


ئیتالیا: ئا.. دەنگ بدەین بە ریفراندۆم و دوایی بچن بە ناوەشكێنە و كەلانە مونافەسەی پیتزاكەمان بكەن.
ناسا: خۆتان بڵێن، میلـلەتێك لە عانی مانگیرانا بچێ‌ تەنەكە لێ‌ بدات توخوا موستەحەقی دەوڵەتی سەربەخۆیە؟؟
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: مەعاشەكەتان پاشەكەوتە كەچی ئەچن عەقدی پەنجا ساڵەی پێشوەخت ئەكەن.. شەرت بێ‌ تەئیدتان نەكەم.
كۆمەڵەی بەرگری لە گیانداران: شەعبێك سەعات سێ‌ ی شەو هەڵسێ‌ بۆ كەڵەشێرخواردن، من چۆن دەنگی ئەدەمێ‌؟!!
رێكخراوی تەندروستی جیهانی: ئێوە تا ئێستاش بڕواتان بە كۆڵنج تەقاندن و ناوك گرتنەوە و دەرزی تێكەڵەیە، ئیتر ریفراندۆمی چی و حاڵی چی؟!!
ئۆپیك: دەنگدان بە ریفراندۆم دەنگدانە بەو تاوانكارانەی بوونەتە باعیسی گیانی ئەو هەموو فیت پەمپە جوانە.
ناتۆ: زەلامتان هەیە موالیدی (93)یە كەچی روتبەكەی عەمیدە، ئیتر چۆن ئەبن بە بەشەر؟؟
سكۆتلەندا: ئەو ویسكی یە جوانەت بۆ ئەنێرم، كەچی ئەچن بە پاقلەوە ئەیخۆنەوە.. شەرت بێ‌ بەریفراندۆمەكەتان نەڵێم باش.
رێكخراوی بازرگانی جیهانی: ریفراندۆمی چی ئەكەن؟؟ ئێوە وڵاتەكەتان چوار مەیمونی تیا نی یە كەچی موهیمترین بازرگانیتان تیجارەتی مۆزە.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە