وایان لێ‌ هاتووە

بۆچوون / بیروڕا :: 22/08/2017

+ هەر ئەوە عەیبەكەیەتی؟
ـ جا ئەوە كەمە قوربان؟!!.. مردوونەمراوە موناسەبە نی یە وتارێكی تیا نەخوێنێتەوە، تەنانەت عید میلادیش.
+ وتارخوێندنەوە شتێكی شەخسی یە. ئێمە تەدخەخول ناكەین لە شتی شەخسیدا..
ـ قوڕی دنیا بەسەرم، وتارخوێندنەوە شەخسی یە؟!!!
+ رۆڵە گیان من ئەمەوێ‌ مەوزوع بگۆڕی و تۆ تێناگەی نە بە قسە نە بە ئیشارەت.. مەوزوع بگۆڕە ئەو جەماعەتە گوێمان لێ‌ ئەگرن و موڕاقەبەمان ئەكەن.
ـ عەجیب!!.. یەعنی من وام لێ‌ هاتووە موڕاقەبەمان بكەن و بەخۆم نەزانم؟..بەڕاستی سەیرە!!
+ ئەوە بەم پێ‌ نەزانینەی جەنابتا نوكتەیەكم بیركەوتەوە. ئەڵێ‌ سۆماڵییەكیان خستە جەهەنمەوە پاش دوو مانگ ئینجا بەخۆی زانی لە جەهەنمدایە.
ـ ئاخر ئەزانی بۆ؟.. چونكێكم وڵاتە كاولبووكەی خۆی چارەكی ئەوێ‌ بۆ جەهەنم...
+ ئەم برادەرانەی خۆیشمان وایان لێ‌ هاتووە، بەس بە نەوعێكی تر...
ـ نەوعەكەی تر چی یە؟
+ ئەوەیە كابرا هەژدە هەژدە قسەت بۆ ئەكات و بە نەفەسێك شتەكانت بۆ تەحلیل ئەكات سوێند و قورعان ئەخۆی ئەڵێ‌ ی پارتی یە، كەچی دوای سەعاتێك ئینجا بیرت ئەكەوێتەوە كاكم كادیرێكی موهیمی یەكێتی یە.
ـ ئەوە لەهەموو زەمانێكا هەیە قوربان.. جاران ئەیانگو فڵانە كەس نەهزەی ناو كۆمەڵە یان بزووتنەوەی ناو یەكگرتووە.
+ ئەمە كەی؟
ـ زۆر دەمێكە... تۆ بیرت نایە.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure