گیانە بێ تۆ

بۆچوون / بیروڕا :: 21/04/2016

گیانە بێ تۆ
مەلایەکى بێ تەربێتم
عاشقێکى ئاخرشەڕى 
شێت و وێتم
رسواییەکەى واتەرگێتم
ماڵێکى بێ ئینتەرنێتم.
     ***** 
گیانە بێ تۆ
عێراقێکى دەستى شیعەم
رێ ى سیتەکى عەسرى جومعەم
مناڵى بێ یارى و عوعەم
بازرگانێکى بێ سومعەم.
     ***** 
گیانە بێ تۆ
چوارمانگ جارێ نیو مەعاشم
لیستى ناوى 
موستەشار و کۆنەجاشم
هەورازى پڕ پەنتەڕناشم
هەم عاشقى سەربەخۆییم
هەم مەعاشخۆرى بەغاشم.
     ***** 
گیانە بێ تۆ
پەڕلەمانم، سەرۆکەکەم فنیش ئەکەم
گێلەپیاوم
هەر سەعاتى داگیرکەران قوڕمیش ئەکەم
گیانە بێ تۆ
سیاسییەکى بەدبەختم
ساڵى سێ چوار جار خیش ئەکەم

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure