ئاوڕ لە دواوە

بۆچوون / بیروڕا :: 16/08/2017


+ شەش مامۆستای تایبەتیشت بۆ گرت ئینجا موعەدەل 43 ی بەر ئەكەوێ‌؟!
ـ ئەرێ‌ بە سەری خۆم.
+ یەعنی دەرەجەی حەرارەتەكە لەو بەرزترە. بەخوا پاتاڵە.
ـ ئەو پاتاڵ نی یە ئوستاز. خۆم نەگبەتم خۆم.. فەرموو ئەوە ئەولادەكەت بێ‌ و ئەو قوڕمساغەش مودیرەكەت بێ‌.
+ بەڕاست هەر كابرا گرگنە تووڕەوتڕۆكە مودیرتانە؟
ـ ئەی قابیلە بیگۆڕن؟!.. خۆشییەكەی لەوەدایە سەرەوە زۆر موعجەبن پێ‌ ی.. ئەڵێن مەڕوانە لە شكڵ و قیافەی، تەماشای جەوهەری بكە.. نازانم كامەتا جەوهەری؟!
+ خۆی لەسەرێكەوە راست ئەكەن.. تەماشاكە سۆفتێك بە هەزار دینارە كەچی ئەتوانێ‌ چەكی سەد ملیۆن دۆلاری ئیمزا بكات.. شتەكە بە لێ‌ هاتنە.
ـ لێ‌ هاتنی چی قوربان؟! هەرچۆنێك تەماشای ئەكەم ئەڵێ‌ ی بەرازە.
+ جا بەراز عەیبی چی یە؟!! ئەوەتا عیلم ئەڵێ‌ بەراز باشترین سەرچاوەیە بۆ ئەندامەكانی لەشی مرۆڤ.
ـ ببورە تێ‌ نەگەیشتم.. بەراز باشترین سەرچاوەی چی یە؟
+ ئەندامەكانی لەشی مرۆڤ.. یەعنی ئەگەر سبەی رۆژ ویستیان گورچیلە یان جگەر یان فەقەرەیەكت بۆ بگۆڕن، لە لەشی بەراز بۆت دەرئەهێنن.
ـ یەعنی ئەگەر خوانەخواستە پێویستم بە گورچیلە بێت دكتۆرەكان گورچیلەی بەرازم بۆ تێ‌ ئەخەن؟
+ بیلامانێ‌ بەڵێ‌.
ـ جا ئەوە فرسەتێكی زۆر باشە.. بەتایبەت بۆ بەعزە مەسئولێك.
+ كام بەعزە مەسئولانە؟
ـ ئەوانەی كە حەز ناكەن ئاوڕ لە دواوە بدەنەوە.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure