گڵە سپی

بۆچوون / بیروڕا :: 10/08/2017

+ مەرحەبایەكت لێ‌ بێ‌ برا.
ـ ئای بەخێربێ‌ ی خاڵە گیان..
+ ئەوە سێ‌ چوار رۆژە هەر خەریكی زرم و كوتی، بەتەمای چیت؟
ـ ئەمەوێ‌ بیرێك لێ‌ بدەم ئوستاز. بەشكو نەجاتم بێ‌.
+ خێر لی یە ئیشەڵـڵا..جا باشە پرست بە خوشك و براكانت كردووە تۆ ئاوا خەریكە حەوشەكە سەقەت ئەكەی؟
ـ پرسی بۆچی یە قوربان؟! هەیە حەز نەكا بیری خۆی هەبێ‌ و لە تڕومنەتی ئەم و ئەو نەجاتی ببێ‌؟!
+ بە قسەی من ئەكەی پرسەگورگانەیەكیش بێ‌ هەر پێ‌ یان بكەی باشە.
ـ ئیجاب ناكات بەخوا... پرسیاریشیان لێ‌ بكەم روویان نایە بڵێن نا..
+ حەو ئەوە چی یە؟!
ـ كامە ئەفەرمووی؟
+ ئەو گڵە سپی یە!
ـ وەڵـڵا قوربان لە دوێنێ‌ بەیانی یەوە گەیشتووەتە گڵە سپی، هەرچی هەڵ ئەكەنم هەر گڵی سپی یە.
+ دە كەواتە پڕی بكەرەوە، وازی لێ‌ بێنە.
ـ قسەی سەیر ئەكەی! چی پڕ بكەمەوە؟
+ چاڵەكە ئەڵێم.. مادام گەیشتووەتە گڵی سپی تەواو. یەعنی ئاوی تیا نی یە.. پڕی كەرەوە.
ـ بۆچی یەعنی كە گەیشتە گڵی سپی ئیتر ئەو شوێنە ئاوی تیا نی یە؟
+ تەبعەن. ئەوە كەریش ئەیزانێ‌.. پڕی بكەرەوە و بەخۆڕایی خۆت هیلاك مەكە. گڵی سپی هیچی لەگەڵا ناكرێ‌.
ـ بە قورعان نەمزانیوە.. یەعنی گڵی سپی ئاوایە؟
+ ئا ئا..خۆ ئەوە كەریش ئەیزانێ‌.. پڕی كەرەوە دەی.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure