شقارتە

بۆچوون / بیروڕا :: 27/07/2017


جاران كە خەڵك بێ‌ ئیش ئەبوو گوێ‌ ی لە (رووداو) نەئەگرت. ئەچوو مەتەڵی لە زەلامەكەی تەنیشتی دائەهێنا. مەسەلەن ئەیگو: ئەمە چی یە لە سكی دایكی دێتە دەرێ‌ و پشتی باوكی ئەخورێنێ‌؟. زەلامەكەش ئەگەر زیرەك بوایە یەكسەر ئەیگو دەنكە شقارتەیە. ئێستاش لەم زەمانی بێ‌ ئیشییەدا لەسەر هەمان ئیقاع ئەتوانین ئەنواع و ئەشكاڵ مەتەڵ لە یەكتری دابهێنین. مەسەلەن:
1ـ ئەمە چی یە لە ئیجتیماع دێتە دەرەوە و تەلەفۆن بۆ تەكەتولەكەی ئەولا ئەكات؟
                                                                              مەسئولی یەكێتی یە.
2ـ ئەمە چی یە سێ‌ سەعات لە مەكتەب ئەبێ‌ و دوایی ئەچێ‌ تەكسی ئەگێڕێ‌؟
                                                        مامۆستای سەردەمی حكومەتی هەرێمە
3ـ ئەمە چی یە لە تەوالێت دێتە دەرێ‌ و قیمەی كەبابەكە ئەشێلێ‌؟
                                                                         كەبابچیی قەراغ جادەیە.
4ـ ئەمە چی یە لە فەیسبوك دێتە دەرەوە و ئەچێتە ئینستاگرامەوە؟
                                                                              كچی ماڵەوەیە.
5ـ ئەمە چی یە لە تەلەفزیۆن دێتە دەرەوە و خۆی ئەكات بە رادیۆدا؟
                                                                   پیاوە چەنەبازەكەی یەكگرتووە.
6ـ ئەمە چی یە لە وەزارەتی پەروەردە دێتە دەرەوە و خۆی ئەكات بە وەزارەتی ئەوقافا؟
                                                                                پشتیوان صادقە.
7ـ ئەمە چی یە لە قەیرانی سیاسی نەجاتی نەبووە خۆی ئەكات بە قەیرانی دارایی دا؟
                                                                           حكومەتی هەرێمە.
8ـ ئەمە چی یە لە فرۆشتنی مەوقیف ئەبێتەوە دەست ئەكات بە فرۆشتنی نەوت؟
                                                                                   مەسئولە. 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure