ده‌ستى خۆیان وه‌شاند

بۆچوون / بیروڕا :: 17/07/2017

+ كه‌لـله‌پووت ئه‌زانى ئه‌گه‌ر به‌ ئێسكقورسى بوایه‌ ده‌بوو ئێستا تۆ مه‌سئولێكى زۆر گه‌وره‌ بویتایه‌؟
ـ به‌وه‌ نى یه‌ ئوستاز... مه‌سه‌له‌ن ئێستا جه‌نابت ده‌ستوخه‌تت چه‌ند ناخۆشه‌؟!
+ زۆر زۆر.
ـ چاوت لێ یه‌؟ كه‌چى دكتۆریش نیت.. شته‌كه‌ به‌وه‌ نى یه‌ ئه‌بێ شانسیشى له‌گه‌ڵدا بێ..
+ ئێمه‌ تازه‌ له‌ڕێ ى شانسدا نه‌ ماوین. خوا بیدات به‌ ئه‌ولاده‌كانمان.
ـ ئامین.. خوا شانسیان بداتێ له‌و ئه‌نبار و فه‌لوجه‌یه‌ كرێكارییان ده‌ست بكه‌وێ.
+ چى چى چى؟!؟ كرێكاریى له‌ ئه‌نبار و فه‌لوجه‌؟!
ـ به‌ڵێ به‌گم..ده‌ست كه‌م كه‌س ئه‌كه‌وێ.
+ به‌خوا دنیایه‌كى ده‌وران ده‌ورانه‌... هه‌تا دوێنێ بوو خه‌ڵكى رومادى و تكریت و ئه‌وانه‌ ئه‌هاتن لێره‌ كرێكاریى بكه‌ن. ئێستا گه‌نجه‌كانى ئێمه‌ ئه‌چن بۆ جنوب بۆ كرێكاریى؟!
ـ ئه‌ى قوربان نه‌تبیستووه‌ ئه‌ڵێ دنیا وه‌كو خه‌یار وایه‌؟
+ خه‌تاى دنیا نى یه‌ كوڕى باوكم..عه‌یبه‌كه‌ له‌ خۆماندایه‌...
ـ ئه‌رێ به‌خوا.. شه‌ڵـڵا هه‌ر ده‌ستمان تێوه‌ نه‌دایه‌.. واخراپمان كردووه‌ به‌ ئیفلاتونى حه‌كیم چاك نابێ.
+ یه‌كجار وا قووڵیشى مه‌كه‌ره‌وه‌.. به‌و ده‌ره‌جه‌یه‌ خراپ نى یه‌.
ـ قوربان له‌و ده‌ره‌جه‌یه‌ خراپتریشه‌.. سیعرى قه‌بر هه‌ڵكه‌نن له‌چاو پێرارا ئه‌زانى چه‌نى فه‌رق كردووه‌؟... یه‌ك و سێ.
+ یه‌ك و سێ گرانتر بووه‌؟!
ـ به‌ڵێ.
+ كه‌واته‌ ئه‌وانه‌ى زوو مردن ده‌ستى خۆیان وه‌شاند؟
ـ ئه‌رێ وه‌ڵـڵا.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure