كارمەند و درەخت

بۆچوون / بیروڕا :: 13/07/2017

+ یەعنی چی وەكو مۆبایلی مەسئول وایە؟
ـ مەبەستم ئەوەیە هەمووئیشێك ئەكات ئیلـلا ئیشە ئەساسییەكەی خۆی نەبێت.
+ باش تێنەگەیشتم بەخوا.
ـ مۆبایلی مەسئول قوربان ئوتێلی ئەستەمبول حیجز ئەكات.
+ وایە...
ـ خەڵك لە سجنا بەر ئەدا.
+ ئافەرم.. رەسمی گەعدە تایبەتەكان ئەگرێ‌.
ـ تەندەر مسۆگەر ئەكات .
+ بلیتی تەیارە ئەبڕێ‌.
ـ رەحمەت لە دینت، بەس جوابی هاووڵاتی ناداتەوە.
+ وەڵـڵاهی راست ئەكەی ئەو برادەرەش وایە. تەكەتول ئەكات، خەبەر لە تەكەتول ئەدات، ئاگای لە تیجارەتە، تەدەخول لە سیعری دووگ و پشتەمەغزەدا ئەكات، بەس دیفاع لە حیزبەكەی خۆی ناكات.
ـ ئەڵێم ئوستاز، تۆ بڵێ‌ ی ئەویش دیجیتاڵیی نەبێت؟
+ نازانم ئەنەلۆگە یان دیجیتاڵی یە، بەڵام رەقەمی زۆری لەبەرە.
ـ راستە رەقەمی زۆری لەبەرە. بەڵام رەقەمەكانی ئەو هیچ نین. من دوو رەقەمی زۆر موهیمم لایە..یەكێكیان ئەڵێ‌ مەكتەبێك هەیە لە گەرمیان (400) مامۆستای هەیە.
+ ئەگ ماشەڵـڵا لەپەروەردە.. ئەی دووهەمیان؟
ـ دووهەمیان ئەڵێ‌ پاركەكەی سامی عەبدولڕەحمان (850) درەختی تیایە.
+ سەهویت بە قوربان. (850) كارمەندی هەیە نەك درەخت.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure