دیوارەكان

بۆچوون / بیروڕا :: 09/07/2017

+ تۆ ئەو مەسئولانەی سەرەوە ئەناسی. بڕۆ ئیقتیراحێكیان بۆ بكە بەخوا زۆر موهیم دەرئەچێ‌.
ـ ئیقتیراحی چی بەم سبایی ساڵحانە؟
+ پێ‌ یان بڵێ‌ (هاوین)یش بخەنە ئەنجومەنی وەزیرانەوە. بەسەری خۆم هەر لەم هەفتەیەدا بەقەدەر چوار وەزیر عەزێتی میلـلەتی داوە.
ـ ماڵی ئاوا بێ‌ یاخوا.. بەڵام پێم ناخۆشە ئەوەندە لەو وەزیرانە ئەخوێنی. هەر كامێكیان ئەگریت بەقەدەر ناپلیۆنێك خزمەتی شۆڕش و دەستكەوتەكانی شۆڕشیان كردووە.
+ تۆزێ‌ ویژدارنت بێ‌.. چۆن ناپلیۆن ئەكەی بە رەفیقی ئەمانە؟
ـ بۆ؟ ناپلیۆن چی لەمان زیاترە؟.. ئەویش هەموو قەوم و قیلەی خۆی كرد بە شت.
+ من مەسەلەی گەندەڵی ناڵێم.. ناپلیۆن لائەقەل ئەو یاری یە خۆشەی داهێنا. تەصەور كە یاری ناپلیۆن نەبوایە ئەو عالەمە چی یان بكردایە لە عانی دەواما؟
ـ هەر مەوزوع زۆرە خۆیان و جەماوەری پێوە مەشغوڵ بكەن.. بۆ نموونە ئەتوانن مێژووی  شەڕی ناوخۆ بخوێننەوە بەدەنگی بەرز.
+ دەك خوا عەمر درێژت نەكا بۆ خۆت وئیقتیراحت. شەڕی ناوخۆ شتێكی ئەوەندە جوانە پیاو بچێ‌ بیخوێنێتەوە؟.. رەببی بڕوا و نەیەتەوە.؟
ـ بەسەری خۆم غەڵەتی ئوستاز..ئێستا خراپترە.
+ چۆن ئێستا خراپترە بێ‌ ویژدان؟!
ـ چاك..شەڕی ناوخۆ یەك دیواری دروست كرد لە بەینی ئێرە و ئەولا.. ئێستا وەرە دە دیوارت بۆ بژمێرم.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure