ئه‌وكاته‌ نه‌بێ‌ ‌

بۆچوون / بیروڕا :: 02/07/2017

+ له‌ كوردستان ئیسعاف هه‌میشه‌ ئه‌لورێنێ‌، ئیللا ئه‌وكاته‌ نه‌بێ‌ كه‌ نه‌خۆشی‌ پێ‌یه‌
+ ماڵه‌وه‌ دائیمه‌ن ئه‌ڵێ‌ی‌ ئاشی‌ ئاوكه‌وتووه‌، ئیللا ئه‌وكاته‌ نه‌بێ‌ كه‌ ئه‌ته‌وێ‌ بخه‌ویت.
+ یه‌كێتی‌ هه‌میشه‌ هه‌ڵوێستی‌ روون و ئاشكرایه‌، ئیللا ئه‌وكاته‌ نه‌بێ‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌ڵوێستی‌ روون و ئاشكرای‌ هه‌بێ
+ نه‌گبه‌ت هیچ كاتێ‌ په‌نجه‌ی‌ له‌ لووتی‌ یا نی‌ یه‌، ئیللا ئه‌وكاته‌ نه‌بێ‌ كه‌ كه‌پڵه‌كه‌ی‌ دێت به‌سه‌را.
+ توركیا هه‌رگیز رێگه‌ به‌ ریفراندۆم له‌ كوردستاندا نادات، ئیللا ئه‌وكاته‌ نه‌بێ‌ كه‌ پارتی‌ بیكات.
+ مه‌سئول قه‌ت قسه‌ به‌ سلێمانی‌ ناڵێ‌ ئیللا ئه‌وكاته‌ نه‌بێ‌ كه‌ بیه‌وێ‌ خۆی‌ لای‌ پارتی‌ خۆشه‌ویست بكات
+ بزووتنه‌وه‌ قه‌ت به‌ بیجامه‌وه‌ ناخه‌وێ‌، ئیللا ئه‌وكاته‌ نه‌بێ‌ كه‌ بیه‌وێ‌ ببێ‌ به‌ یه‌كگرتوو.
- سیاسیی‌ هیچ وه‌ختێك جوابی‌ ته‌له‌فون ناداته‌وه‌ ئیللا ئه‌وكاته‌ نه‌بێ‌ كه‌ تڕۆ ئه‌كرێ‌
- ئه‌ڵێن ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌ قه‌ت دروست نابێ‌ ئیللا ئه‌وكاته‌ نه‌بێ‌ كه‌ ده‌وڵه‌ت باوی‌ نامێنێ‌

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure