سەگ و گورگ

بۆچوون / بیروڕا :: 29/06/2017


+ گۆشتت دەست كەوت بۆ جەژن؟
- بەڵێ‌ دەستم كەوت. دوكانی قەسابەكە چۆڵ بوو
+ چۆڵ بوو؟
- ئەڕێ‌ وەڵڵا بە ناشكوری نەبێ‌ ئەتگو مقەڕی حسكە، چۆڵ و هۆڵ
+ كەواتە قەیرانەكە لە بەعزە روویەكەوە باشە
- بەڵێ‌ وایە، بەڵام خەڵكەكە ئێستا لەجیاتی گۆشت و چەوری سەری كردۆتە نوقڵ و شیرینی. بەتایبەتی لە جەژنا
+ ئەوە خراپە.. هەقە بیكەین بە عادەت لەمەولا خوو بدەینە سەوزەوات
- چۆن یەعنی؟ كە میوانێك هات وتی خوا موبارەكی كا تۆ دەست ببەیت دەسكێ‌ كەوەری بدەیتێ‌
+ كەوەر بێ‌ كەرەوس بێ‌ تەڕەتیزە بێ‌ فەرق ناكا. موهیم ئەوەیە لە شیرینی دووریان بخەیتەوە
- ئەمە شتێكی عەمەلی نی یە ئوستاز.. سەوزە ئەبێ‌ جوان جوان بیشۆیتەوە. ئەویش زەحمەتە
+ راست ئەكەی بەخوا ئێران ئەو چۆڕە ئاوەمان لێ‌ بگرێتەوە ئەكەوینە حاڵی حەلوەلاوە
- ئەو وەختە پێمان ئەڵێن ئەی سەگی گەڕ بەحاڵت زەلام 
+ ئەرێ‌ بیل موناسەبە، بەو سەگەی جەنابتا سوئالێكی تەئریخیم بیركەوتەوە
- فەرموو جان
+ راست ئەكەن ئەڵێن سەگ وەختی خۆی گورگ بووە بەڵام كە هاتووەتە ناو ئاوەدانی و ئینسان خزمەتی كردووە بووە بەم سەگە
- بەعزە كتێبێك وا ئەڵێ‌ كوڕم.. بەڵام ئێستا خەریكە شتەكە عەكس ئەبێتەوە
+ چی عەكس ئەبێتەوە
- ئەو سەگانەی كە خزمەتیان ئەكەین 
+ ئێ‌
- لێمان بوون بە گورگ

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure