شۆڤڵ نایانجوڵێنێ

بۆچوون / بیروڕا :: 19/04/2016

دواڕۆژ

 + بەزەییم بە عێراقدا دێتەوە؟
- ئەمە لەکەیەوە بووى بە عێراقچى رۆڵە؟

+ نەبووم بە عێراقچى قوربان. بەڵام پێویستە ئینسان ئەم وەزعەى پێ ناخۆش بێ.
- بە پێ ى دەستوور؟

+ بە پێ ى دەستووریش و بەپێ ى ویژدانیش.. بەڕاستى گوناحە.
- گوناح نى یە، وەزعى زۆر باشە شوکور.

+ عێراق وەزعى زۆر باشە؟!
- ئەى تەبعەن. هەر وڵاتێکى تر بوایە لەباتى عێراق و ئەو هەموو جانەوەرە تێ ى بئاڵایە، ئێستا تۆزیشى نەمابوو.

+ وەڵـڵا لەو ناحیەوە قسەى تۆیە ئافەرم. باش بەرگەى گرتووە. بەڕاست ئەوە چى یە پێت؟
- فلۆپى یە، فلۆپى.

+ یادى بەخێر.. بەخوا خزمەتى زۆرى کرد. حەیف باوى نەما.
- ئەوە سوننەتى ژیانە برادەر. هەر شتێک هات ئەبێ بڕوات و جێگە بۆ شتێکى تر چۆڵ بکات. مەسەلەن ئێستا یوتیوب جێ ى سى دى گرتووەتەوە.

+ راست ئەکەى.. یاخود (واتس ئەپ) کە جێگەى بە کورتەنامە لێژ کردووە.
- کەچى سوبحانەڵـڵا ئەم مەسئولانەى ئێمە هەر لەجێ ى خۆیاندان. شۆڤڵ نایان جوڵێنێ.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure