هەموو شتێك بڕاوەتەوە

بۆچوون / بیروڕا :: 20/06/2017

باش: سكرتێرەكەت دووسەدوپەنجا هەزار دۆلار حەپەلوش بكات 
خراپ: پارەكە بەحساب تەبەروع بێ‌ بۆ پێشمەرگە
خراپترین: بڵێ‌ منیش وەكو تۆ
*   *   *
باش: ئیعلانی بكا بڵێ‌ لاریمان نی یە سەرۆكی پەڕلەمان تەشریف بهێنێتەوە
خراپ: ئەویش لەبەرخاتری وەزعەكە نەك لەبەرخاتری چاوی كاڵی قانون
خراپترین: بۆ (یەك) جەلسە فەقەت
*   *   *
باش: لە كۆڕێكدا خۆت شین و مۆر بكەیتەوە بڵێ‌ی كوا پارەی نەوتەكە؟
خراپ: كابرای تەنیشتت لەژێرەوە چرنوقێكت لێ‌ بگرێ‌ بڵێ‌ چەنەبازیی مەكە ئێمە ئاگامان لێ‌ یە
خراپترین: كابراكە مەسئولت بێ‌
*   *   *
خراپ: بە پەلە باوكت ببەن بۆ ئینعاشەكە بە عەمودیی
باش: پاش نیو سەعات بیهننەوە دەرەوە
خراپترین: بە ئوفوقی
*   *   *
باش: تەلەفونت بۆ بكەن بڵێن سبەینێ‌ دێینە خزمەت حیزبەكەتان 
خراپ: بۆ ئەوەی رەئی ئێوەش لەسەر ریفراندۆمەكە وەربگرین 
خراپترین: دوای ئەوەی كە هەموو شتێك بڕاوەتەوە
*   *   *
باش: حیزبێكی خاوەن شەهید و سەروەرییەكی زۆر بیت
خراپ: ئێستا بووبیت بە مایەی زەرەر و ترس و دڵەڕاوكێ‌
خراپترین: تەنیا بۆ جەماوەرەكەی خۆت

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure