جوابه‌ زۆر ناخۆشه‌كان ‌

بۆچوون / بیروڕا :: 11/06/2017

دكتۆر: ها.. خێر؟
موزه‌مید: قوربان به‌نجه‌كه‌ به‌ری نادات.

یه‌كه‌م: ئه‌ی تیرۆریسته‌كانی تاران؟
دووه‌م: به‌داخه‌وه‌ ئه‌وانیش كورد بوون.

زه‌حمه‌تكێش: ئه‌مجاره‌یان چی بكه‌ین؟
یه‌كگرتوو: بڵێ‌ موافیق و هه‌قت نه‌بێ‌.

مه‌لیح: بوو به‌چی؟
ئه‌حمه‌د: هه‌ڵناسێ‌. چی بكه‌م!.... ده‌ هه‌سته‌ كوڕم.

هاووڵاتی: وه‌زعه‌كه‌ به‌ره‌و كوێ‌ ئه‌ڕوا؟
مه‌سئول: به‌ قورعان منیش وه‌ك تۆی لێ‌ ئه‌زانم.

نه‌خۆش: ده‌ستت زۆر سوك بوو، به‌ خۆم نه‌زانی!
سسته‌ر: خۆ هێشتا شرینقه‌كه‌م لێ‌ نه‌داوی.

وێنه‌گر: میوانی ئه‌مڕۆت كێیه‌؟
موزیع: هه‌ر كابرا چه‌نه‌بازه‌كه‌یه‌.

ئه‌م: رۆژی ریفراندۆمه‌كه‌مان ئاشكراكرد... چیتر ماوه‌؟
ئه‌و: داهاتی نه‌وته‌كه‌. 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure