تۆپه‌كه‌ى به‌ربانگ

بۆچوون / بیروڕا :: 06/06/2017

+ چاك پێ یان فێربووه‌ ئه‌زانى؟
ـ ئه‌رێ وه‌ڵـڵا.. خوا ئاگاى لێ یه‌ به‌ كه‌وا و سه‌ڵته‌شه‌وه‌ داخڵ بێ هه‌ر گۆڵیان لێ ئه‌كا.
+ رۆڵه‌ گیان من باسى رۆناڵدۆ ناكه‌م. مه‌خسه‌دم ئه‌م شه‌ریكه‌ى دانه‌غازه‌یه‌..هه‌ر خوله‌ناخوله‌یه‌ك چه‌ند ملیارێك دۆلار ئه‌كات به‌ماڵ به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه‌.
ـ ده‌ستى خۆش بێ.. حكومه‌ت چۆن ئه‌بێ ساویلكه‌ و دڵپاك بێ.
+ ئه‌مه‌ ساویلكه‌ و دڵپاكه‌ هه‌موومانى تووشى سیل و سه‌ره‌تان كردووه‌؟!
ـ به‌ڵێ ساویلكه‌یه‌.. له‌ واقیعدا زۆر زۆر ساویلكه‌یه‌.
+ ئوستاز گیان كه‌ باسى واقیع ئه‌كه‌ى به‌رنامه‌ و دراما واقیعییه‌كانى ته‌له‌فزیۆنم بیرئه‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ یه‌كى دنیایه‌ك سه‌فته‌ دۆلاریان تێچووه‌.. 
ـ دنیایه‌ك سه‌فته‌ دۆلار؟ باشه‌ سه‌به‌ب؟
+ بۆ ئه‌وه‌ى واقیعه‌كه‌ى ئه‌مڕۆمان نیشان بده‌ن.
ـ تۆ سه‌یرى ئه‌و ئه‌قڵه‌!! جا باشه‌ بۆ ناچن ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ واقیعه‌ قۆڕه‌كه‌دا سه‌رف بكه‌ن و بیگۆڕن.
+ نایگۆڕن.. مه‌سڵه‌حه‌ته‌كه‌یان له‌مه‌دایه‌.
ـ مه‌سڵه‌حه‌ت هیچ نى یه‌ كوڕم..موهیم هه‌ستى نیشتمانى یه‌.
+ چۆن مه‌سڵه‌حه‌ت موهیم نى یه‌ به‌گم؟.. ئێستا له‌م مانگى ره‌مه‌زانه‌دا بۆ ئیمانى به‌ڕۆژوو....
ـ ئێ؟
+ چى موهیمه‌؟ تۆپه‌كه‌ى به‌ربانگ یاخود عه‌له‌مى ده‌وڵه‌تى كوردى؟
ـ به‌سه‌رى خۆم تۆپه‌كه‌ى به‌ربانگ.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە