كێ‌ لە چی بێزارە؟

بۆچوون / بیروڕا :: 30/05/2017

قەڵەو لە گەڵوگیپاڵ
فەلاح لە عەلوە و بەقاڵ
مەلا، تی شێرت و كاوبۆی
كچە عازەب لووتی خۆی
زابت، جوندیی بێ‌ غیرەت
هاووڵاتی لە حكومەت
خوێندكار سەعی و ئیمتیحان
بەعزە حیزبێك پەڕلەمان
ئیسرائیل لە رۆحانی
دەستگێڕ لە شارەوانی
مقاویل لە كرێكار
كاربەدەست لە میدیاكار
گۆڵچی، فیكەی پەنارتی
ئۆپۆزیسیۆن لە پارتی
خلیج لە حوسیی یەمەن
ئافرەت لە باسی تەمەن
سایەق تەكسی لە كۆستەر
میسر و سوریا لە قەتەر
ترامپ لە حەشدی شەعبی
زۆر كەس ئاودەستی غەربی
میلـلەت لە مەسئولی چەوت
كورد لە وەزارەتی نەوت

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure