بیست ساڵی تر ئەم حەلە

بۆچوون / بیروڕا :: 25/05/2017

نەخۆش: دكتۆر گیان ئەمڕۆ مەوعیدی تەنورییەكەی باوكمە.
دكتۆر: ئەی خۆی كوا؟
نەخۆش: نۆزدە ساڵە عەمری درێژی بۆ ئێوە بەجێ‌ هێشتووە. 
     ***** 
باوك: عەجەلە مەكە كچم.. با تەحقیق بكەین بزانین عائیلەكەیان چۆنن.
كچ: ئەكید زۆر وەجاخزادەن، چونكە تازەترین ئایفۆنی پێ‌ یە.
     ***** 
كۆمەڵ: ئەم كێشەی سەرۆكایەتی یە هەر حەل نەبوو.
یەكگرتوو: بەخوا هەبێ‌ و نەبێ‌ تۆ بە حەوت مانگی لەدایك بووی. دە سەبرت بێ‌.
     ***** 
خوێندكاری یەكەم: بۆچی وا بێ‌ تاقەتی؟ لە ئیمتیحانی هاوڕەگەزبازییدا خراپ بووی؟
خوێندكاری دووەم: نەخێر.. پرسیاری (سوودەكانی تلیاك)م باش جواب نەدایەوە.
     **** 
پێشكەشكار: بۆ روونكردنەوەی زیاتری ئەم مەسەلەیە ئێستا لەرێ‌ ی تەلەفونەوە میوانێكی خۆشەویستمان لەگەڵدایە.. ئەم كاتەت باش كاك ئەبوبەكر كاوانی.......
     ***** 
ئەحمەد: ئەرێ‌ توخوا ئەو شوێنەی كە جاران موعارەزە قسەی زلی تیا ئەكرد ناوی چی بوو؟
مەحمود: یەك دەقە توخوا با بیرم بكەوێتەوە... پە..پەڕ... پەڕلە.... پەڕلەمان... ناوی پەڕلەمان بوو. 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە