ئێستا لە هەقیقەت ‌

بۆچوون / بیروڕا :: 16/05/2017

ـ ئەم مەسەلەی ریفراندۆمە زۆر خۆشە، ئەزانی؟ كاكە حەمە لەبەر خاتری پارتی پشتگیریی لێ‌ ئەكات، ئێرانیش قسە ناكا چونكە كاكە حەمەی تیایە، یەكێتیش لەبەرخاتری كاكە حەمە دژایەتی ناكات، پارتیش وا ئەزانێ‌ دوای ریفراندۆمەكە دەوڵەتی كوردیی بۆ ئەخەنە پاكەتەوە.
+ ئیشەڵـڵا خوای ئەو دەوڵەتە كوردییە رەش رەش ئەبی وەكو سۆمالی.
ـ سۆمالی نا قوربان بڵێ‌ وەكو هندی.
+ نا.. هندی موهیم نییە چونكە هەر كوردێك بگریت فەترەیەك لە ژیانیدا هندی بووە.
ـ یەعنی چی فەترەیەك لە ژیانیدا هندی بووە؟!
+ بۆ تێی ناگەی رۆڵە؟! چ كوردێك هەیە فەترەیەك مانگایەكی نەپەرستبێ‌؟!
ـ ئااااا... لەو ناحیەوە ئەفەرمووی.. بەس هەق نییە جەنابت ئەوەندە بیر لە رابردوو بكەیتەوە...
+ وا نییە كوڕم.. مەفروزە هەموومان بیری لێ‌ بكەینەوە چونكە هەقیقەتە.
ـ هەقیقەت چییە بەگم؟! راكە لەدەستی....
+ راكەم؟
ـ ئا.. وەكو ئەو عالەمە راكە لەدەست هەقیقەت.
+ ئەزانی دنیا زۆر سەیر گۆڕاوە؟! جاران لە عەسكەری رامان ئەكرد، ئێستا لە هەقیقەت.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure