ئاخر زه‌مانه‌

بۆچوون / بیروڕا :: 14/05/2017

+ خۆزگه‌ ئه‌مزانى بیر له‌چى ئه‌كه‌یته‌وه‌ كه‌لـله‌پووت وا چوویته‌ته‌ ژێرى!
ـ چى بێ له‌ تۆ نهێنى بێ ئوستاز، بیر له‌ ئیزرائیل و ئیسرائیل ئه‌كه‌مه‌وه‌. ناوه‌كانیان زۆر له‌یه‌ك ئه‌چن. تۆ بڵێ ى هه‌ردووكیان له‌ ئه‌سڵا یه‌كێك نه‌بن.
+ ناوى ئیسرائیل مه‌هێنه‌ ئاممان...
ـ بۆ ریفراندۆمه‌كه‌ خراپه‌؟
+ ...............................
ـ ئه‌وه‌ بۆ جوابم ناده‌یته‌وه‌.. ئه‌ڵێم بۆ ریفراندۆمه‌كه‌ خراپه‌؟
+ به‌ڵێ بۆ هه‌موو شتێ خراپه‌..
ـ بۆ نه‌خۆشى شه‌كره‌ش؟
+ ئه‌م (شه‌كره‌)یه‌ چى بوو هات به‌ خه‌یاڵتا نه‌گبه‌ت؟
ـ ئاخر قوربان گیان دوێنێ له‌ خه‌سته‌خانه‌ى هین سیمینارێكى زۆر به‌له‌زه‌تمان هه‌بوو له‌سه‌ر نه‌خۆشى شه‌كره‌... ته‌بعه‌ن بێ تۆ ناخۆش.
+ بۆچى بێ من ناخۆش رۆڵه‌؟
ـ چونكه‌ دواى سیمیناره‌كه‌ پاقلاوه‌ و حه‌له‌ویاتى دنیایان داینێ.
+ پاقلاوه‌ و حه‌له‌ویات له‌ سیمینارى نه‌خۆشى شه‌كره‌؟!...
ـ كاسته‌ر و محه‌له‌بیش به‌گم.
+ ده‌ كه‌واته‌ ئاخر زه‌مانه‌ و ته‌واو.
ـ نه‌خێر قوربان عه‌لاماتى ئاخر زه‌مانه‌كه‌ ئه‌وه‌ نى یه‌. شتێكى تره‌.
+ چى یه‌؟
ـ حیزبه‌ تازه‌كه‌ى نوجێفى یه‌.
+ ئه‌وه‌ى كه‌ ناوى ناوه‌ عێراقى یه‌كگرتوو؟!
ـ به‌ڵێ قوربان.. ناوى عێراقى یه‌كگرتووه‌ كه‌چى پشتیوانى له‌ جیابوونه‌وه‌ى كورد ئه‌كات.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە