ژمارەکان

بۆچوون / بیروڕا :: 09/05/2017

د. شێركۆ عەبدوڵـڵا

25: بە ساڵ عیبارەتە لەو مودەتە قیاسی یە کە حکومەتی هەرێم توانی کورد بۆ حەوت پشتی خۆی و کوڕا و کوڕی لە راپەڕین و شۆڕش پەشیمان بکاتەوە.

76%: رێژەی ئەو ژنە کوردانەیە کە ناتوانن قەوەت بکەن و بە عەمەلیات نەبێ مناڵیان نابێ.

7: بە سەعات، ماوەی دەوامکردنی کارمەندی کوردە لەمانگێکدا.

42 ملیار: بە دینار، ئەو تۆزە پارە بێ قیمەتەیە کە شارەوانی لە قەرەبووی عەرزەکەی چاڤی لانددا رەقی کردەوە.

100: بە تەنکەرە نەوت، پشکی رۆژانەی برادەرێکی عەلابابەڵایە لە چالاکییە بازرگانییە حەڵاڵەکانی کەرکوکدا.

19: بە دەفتەرە دۆلار، پارەی حەپەلوشکراوی کولـلی نەفەرێکی خۆشباوەڕی (دەشتی بەهەشت)ەکەی هەولێرە کە تائێستاش بەتەمای مقاویلەکەن.

1976: بە عەدەد، ژمارەی نێرگەلەخانە و مۆڵە تیجارییەکانی شارەکەی برایم پاشایە کە بەشی پەیوەندییەکانی بەلەدێ هیچ پەیوەندییەکی نی یە لەگەڵیاندا.

3: بە حونجە، عەدەدی مزگەرەکانی پارێزگای سلێمانی یە کە مەنجەڵێکی مس بە سەد و بیست هەزار دینار قەڵایی ئەکەن.

3/1: بە نهێنی، حیصەی کاک وانێکە لەو جووجەڵانەی کە بە قاچاخ لە ئێرانەوە ئامدیو ئەکرێن.

صفر: بە صەراحەت، ئەنجامی کۆبونەوە چەندقۆڵی یەکانی حیزبە جوانەکانی کورد و کوردستانە. 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure