پێشبینی ئەنیشتاینەكان

بۆچوون / بیروڕا :: 10/03/2016

دواڕۆژ:
+ من نازانم جەنگی سێ‌ یەمی جیهانی بەچی ئەكرێت، بەڵام جەنگی چوارەم بە تێڵا و بەرد ئەكرێـت.
- ئەنیشتاینەكەی فیزیا -
+ من نازانم بۆ ئەم كابینەیە چۆن دەبێت، بەڵام لە كابینەی داهاتوودا (زانكۆی قلرخ)یش دادەمەزرێت.
- ئەنیشتاینەكەی خوێندنی باڵا -
+ من نازانم بۆ خولی داهاتوو، بەڵام موتەئەكیدم بۆ خولی داهاتووتر سەلەفییەك ئەبێت بە پارێزگاری سلێمانی.
- ئەنیشتاینەكەی دائیرەی ئامار -
+ من نازانم كۆنگرەی ئەمجارەمان چۆن ئەبێ‌، بەڵام كۆنگرەی داهاتوومان ئەبێتە كۆنگرەی قل و بەرد.
- ئەنیشتاینی زەحمەتكێشان -
+ من سوێندی ئەم هاوینە ناخۆم، بەڵام زستانی داهاتوو نەخۆش مەجبوور ئەبێ‌ قەرەوێڵە و بەتانیەكەش لە ماڵەوە بهێنێت.
- ئەنیشتاینی تەندروستی -
+ من نازانم داهاتی شەفاف یەعنی چی، بەڵام ئەزانم پاشەكەوت یەعنی بڕۆ بیخوڵینەوە.
- ئەنیشتاینی سامانە سروشتی یەكان -
+ من نازانم رەنگی چاو ویراسی یە یان نا، بەڵام موتەئەكیدم تەكەتولكردن ویراسیی یە.
- ئەنیشتاینەكەی مەكتەبی رێكخستن -
+ من نازانم بەراستی كێ‌ و كێ‌ یەكێتی یان دامەزراند، بەڵام ئەزانم كێ‌ و كێ‌ خەریكن یەكێتی هەڵئەوەشێنن.
- ئەنیشتاینەكەی تەئریخ -
+ من نازانم كێ‌ ئەوەڵجار دەرگای پەرلەمانی كردەوە، بەڵام ئەزانم ئێمە ئەخیرجار دەرگاكەیمان داخست.
- ئەنیشتاینی سەیتەرەكەی پردێ‌ -

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure